به زووترین كات ئهم زانیارییانه له فهیسبوكهكهت بسڕهوه.
لەئێستادا تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك زیاتر لە 1.5 ملیار بەكارهێنەری هەیە، كە دەكاتە چارەكێكی دانیشتوانی سەر گۆی زەوی و خەڵكی بەهۆی فەیسبووكەوە زۆر لەیەكەوە نزیك بوونەتەوە.”
هەر بۆیە زۆرجار خۆت ئارەزووی سەیركردنی پرۆفایلی فەیسبووكی كەسانی تر دەكەیت و بەهەمانشێوە خەڵكیش سەیری فەیسبووكی تۆ دەكەن.
لەوانەیە هەندێك كات بە نیازی باش سەیری پرۆفایلەكەت بكەن، بەڵام ئەگەر كەسەكە نیازی خراپ بێت، ئەوا دەتوانێت لەرێگەی سەیركردنی زانیارییەكانتەوە و لەڕێگەی فەیسبووكەوە زیانت پێبگەیەنێت.
هەر بۆیە كەسانی پسپۆڕ لە ئاسایشی ئەلكترۆنی ئەوەمان پێدەڵێن كە پێویستە لە فەیسبووكدا چەند زانیارییەك بسڕینەوە یاخود قوفڵیان بدهیت، لەوانە:
1. ڕۆژی لەدایكبوون.
پێویستە ڕۆژی لەدایكبوونەكەت لە فەیسبووكەكەتدا قوفڵ بدهیت ، لەبەرئەوەی بەهۆی دەستكەوتنی ئەو زانیارییەوە لەوانەیە بتوانن ژمارەی حسابە بانكییەكەت یان لەوانەیە پاسۆردی فەیسبووكەكەت بدۆزنەوە، لەبەرئەوەی هەندێك كەس ئەو زانیارییانە دەكەن بە پاسۆرد.
2. ژمارەی مۆبایل:
بۆئەوەی كەس پەیوەندیت پێوە نەكات و ئەو كەسانەی ناین ناسیت، هەراسانت نەكەن.
3. زۆربەی هاوڕێكانت لابەرە:
دەرونناسان ژمارەی هاوڕێكانیان دیاری كردووە كە پێویستە هەتبێت كە 150 هاوڕێیە و پێویستە ژمارەی هاوڕێكانت لەو ڕێژەیە زیاتر نەبێت، بۆیە پێویستە تەنیا 150 هاوڕێ بهێڵیتەوە و ئەوانیتر بسڕیتەوە.
4. وێنەی منداڵەكانت:
بڵاوكردنەوەی وێنەی منداڵەكەت هیچ سوودێك بە داهاتووی منداڵەكەت ناگەیەنێت و لەوانەشە لەداهاتوودا زیانی پێبگەیەنێت، هەربۆیە پێویست ناكات ڕەسمی منداڵەكانت دابنێیت و ئەگەر داشت ناوە، بیانسڕەوە.
5. قوتابخانەی منداڵەكانت:
بڵاوكردنەوەی ناوی قوتابخانەی منداڵەكانت مەترسیدارە و لەكاتی بوونی كێشەدا گرفتی زیاترت بۆ دروست دەكەن و منداڵەكانت دەكەونە مەترسییەوە.
6. شوێنی نیشتەجێبوونت:
ناوی ئەو شوێنەی لێی نیشتەجێیت دۆزینەوەت ئاسان دەكات بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت زیانت پێبگەیەنن.
7. بەڕێوەبەرەكەت:
مەهێڵە بەڕێوەبەرەكەت بزانێت چی دەڵێیت و چۆن بیر دەكەیتەوە و بیر لەچی دەكەیتەوە، هەر بۆیە وا باشترە لە فەیسبووكەكەتدا لەناو هاوڕێكانتدا بیسڕیتەوە.
8. لەكوێ كات بەسەر دەبەیت و بۆكوێ دەچیت بۆ پشوو:
ئەمە ڕێگا بۆ كەسانی خراپ لەوانە (دز) خۆشدەكات لەبەرئەوەی بەهۆی بڵاوكردنەوە ئەو شوێنەی كە سەفەرت بۆی كردووە و لە پشوودایت، دەزانێت كە ماڵەكەت چۆڵە و كەسی لێنیە. بۆیە بەئاسانی دەتوانێت دزی لە ماڵەكەتدا بكات.
9. باری سۆزداریت:
ئەگەر ویستت دەست بە پەیوەندییەكی نوێ بكەیت و واز لە پەیوەندییە كۆنەكەت بێنیت، ئەوە لە فەیسبووكدا بڵاوی مەكەرەوە، لەبەرئەوەی بڵاوكردنەوەی دڵخۆشت ناكات و ئازارەكانت زیاتر دەبن ئەگەر هاوڕێكانت بە كۆتایی پەیوەندییە كۆنەكەت بزانن.
10. زانیاری دەربارەی كرێدیت كارتەكەت:
ئەمە ڕێگە خۆشكەر دەبێت بۆ هاككەرە ئەلكترۆنییەكان.
س: تێك ئای