به‌سره به‌شێك له دانیشتوانه‌كه‌ی ئاواره ده‌بێت و خۆپیشانده‌رانیش باره‌گای حزب و میلیشیا چه‌كدارییه‌كان ده‌سوتێنن
نەبوونی کارەبا و بێگاری ، هۆکارێکی سەرەکی دەستپێکردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی شاری به‌سره‌ن ، دۆخی به‌سره له كۆنترۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌رچووه و چیتر هێزه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و شاره توانای كۆنترۆڵكردنیان نه‌ماوه،خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان داوه‌ته سووتاندنی باره‌گا حزبی و دامه‌زراوه ئیدارییه‌كانی ئه‌و شاره و به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان، ئاگریان له باره‌گاكانی گروپه چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رداوه، له‌وانه‌ش عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی سه‌ر به قه‌یس خه‌زعه‌لی، رێكخراوی به‌در كه له‌لایه‌ن هادی عامرییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت و حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی سه‌ر به نوری مالیكی سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا.
دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران باره‌گای رێكخراوی به‌در و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی و ده‌عوه و فه‌زیڵه و بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بایان سوتاند، په‌لاماری باره‌گای به‌شێك له كه‌ناڵی میدیایی حزبه‌كانیان دا و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره‌یان سوتاندووه‌و هه‌ڕه‌شه‌يان له كارمه‌ندانى به‌ڕێوبه‌رى به‌رگرى شارستانى به‌سره كردووه و پێيان راگه‌ياندوون، نابێت ئاگرى ئه‌و باڵه‌خانه و باره‌گايانه خامۆش بكه‌ن.
دوێنێ موقتەدا سەدر، رابه‌رى ره‌وتى سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ى كرد ئه‌گه‌ر به ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌يه‌وه نه‌يه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ره‌وشى به‌سره و كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان، ئه‌وا هه‌ڵوێستێك ده‌گرێته‌به‌ر كه به خه‌ياڵى كه‌سدا نه‌هاتبێت.
وابڕياره سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى به‌سره كۆببێته‌وه ،بڕيارهكهی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌در دێت، كه هه‌ڕه‌شه‌ى كردووه، ئه‌گه‌ر نوێنه‌ران كۆنه‌بنه‌وه، هه‌ڵوێستێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراوى ده‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان ، سه‌دان خێزان له ناوه‌ندی پارێزگاى به‌سره، له‌ترسى ڕووداوه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ماڵه‌كانیان جێهێشت و چوونه ده‌ره‌وه، ئه‌و خێزانانه ترسى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ناوخۆیان هه‌یه، به‌تایبه‌ت دواى سووتاندنى باره‌گاى حزب و میلیشیا چه‌كداره‌كان.
به‌م دواییانه خه‌ڵكی شاری به‌سره له دژی نه‌بوونی خزه‌تگوزاری و ژه‌هراویبوون و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی خوێ له ئاودا، بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری و گه‌نده‌ڵی ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كاندا به‌سه‌دان كه‌س بوونه‌ته قوربانی. هه‌رچه‌نده پێشتر خه‌ڵكی ئه‌و شاره داواكارییه‌كانیان ئاراسته‌ی حكوومه‌تی به‌غدا كردووه، به‌ڵام تائێستا جگه له به‌ڵێندان هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ركردن نه‌نراوه.