كه‌ركوك به هۆی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌روه ۱۰۰ ڕێكخراوی كوردی قه‌ده‌غه‌ی كاریان لێ ده‌كرێت
به بڕیارێكی پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووك، کاری زیاتر لە ۱۰۰ رێکخراوی سه‌ر به لایه‌نه كوردییه‌كان لەکەرکووك قەدەغە دەکرێت، ئه‌مه‌ش بەهۆی ئەوەی مۆڵەتی کارکردنیان لای هەرێمی کوردستانە و لای عێراق نییە، چیتر رێکخراو و حزبە کوردییەکانی شارەکە بۆیان نییە بەبێ مۆڵەت کار بکەن، بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە، بەشێك لە رێکخراوەکان ئێستا لۆگۆی بیناکەیان لێی کردووەتەوەو ئاڵاشیان داگرتووە و کارکردنی هەندێکیشیان قەدەخەکراوەو بڕیارەکەش چووه‌ته بواری جێبەجێکردنەوە.
هاشم مەلا عەلی، ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان رایگەیاند: “دەبێ داوای مۆڵەت بكەین، ھیچ چارەی دیكەمان نییە، بەڵام ئایا تاكەی ئیش بەو بڕیارە دەكرێت؟ چۆن دەبێت مۆڵەتی ھەرێمی كوردستان كاری پێنەكرێت، ئەی بەپێی دەستوور كورد ھاوبەش نییە لەگەڵ عەرەب لە عێراق؟”.
لای خۆیه‌وه ره‌سوڵ ره‌ئوف، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی زەحمەت کێشانی کوردستان دەڵێت: “رێكخراوە مەدەنییەكانمان ھیچیان مۆڵەتیان لە حكوومەتی عێراقی وەرنەگرتووە، واتا ئەگەر بەپێی بڕیارەكەی حكوومەتی عێراق بێت دەتوانێ ھەموو ئەو رێكخراوانە لە كەركووك وەدەرنێت، تەنانەت چەند حزبێكی كوردی ھەن مۆڵەتی حكوومەتی عێراقییان نییە، كەواتا دەتوانێ ئەوانیش لە كەركووك دەربكات”.
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.