نۆ هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان پرۆژه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ڕێكخه‌ری گشتی و جڤاتی نیشتیمانی ده‌كه‌ن
له پرۆژه‌یه‌كدا نۆ هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه ئاراسته‌ی ڕێكخه‌ری گشتی و جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كردووه ،دۆخی ناوخۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به مه‌ترسی ناوده‌به‌ن .
له‌سه‌ره‌تایی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا كه بۆ رێكخه‌ری گشتی و جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان ناردووه ، نۆ هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هۆشیاری ده‌ده‌نه رێكخه‌ری گشتی و جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ده‌ڵێن:” ئێستا له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانداین ئه‌گه‌ر به‌م ڕه‌وشه حیزبیه ناوخۆییه‌وه به‌شداری بكه‌ین ،ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه دووچاری شكستێكی گه‌وره ببینه‌وه “.
نۆ هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بریتین له ( عه‌بدوڵای مه‌لا نوری شێركۆ حه‌مه ئه‌مین و ئومێد حه‌مه عه‌لی و كاوه محه‌مه‌د و غالب محه‌مه‌د و ئیسماعیل نامیق و ئه‌مین به‌كرو چیا عه‌باس و ڕه‌وه‌ز سه‌ركه‌وت ) ئه‌م نۆ هه‌لسوراوه‌ی گۆران له په‌یامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان داوه كه نوێنه‌رایه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌ڵسوراوانی گۆڕان له ناوه‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆریش له هه‌موو ئۆرگانه‌كانی گۆران پشتگیری پرۆژه‌كه‌یان ده‌كه‌ن .
هه‌ڵسوڕاوه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له پرۆژه‌كه‌یاندا په‌یامی ئه‌وه‌یان داوه‌ته عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتی گۆران و جڤاتی نیشتیمانی كه كێشه ناوخۆییه‌كانی گۆران ،پانتایی نائومێدییه جه‌ماوه‌رییه‌كان رۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ده‌كات و كێشه‌كان بووه‌ته هه‌ره‌شه له‌سه‌ر شوناسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌جێهێشتووه .
سه‌رباری ئاماژه دان به كێشه ناوخۆییه‌كانی گۆران كه له پرۆژه‌ی نۆ هه‌ڵسوراوه‌كه‌ی گۆران خراوه‌ته روو ، ئه‌وان باسیان له‌وه‌ش كردووه كه سه‌رباری هه‌بوونی كێشه‌ی جه‌وهه‌ری له هه‌ناوی بزوتنه‌وه‌كه‌دا ،تائێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆران ئیراده‌ی بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان نیشان نه‌داوه ونۆ هه‌لسوراوه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران سه‌ركردایه‌تی گۆران به‌به‌رپرسیار ده‌زانن له ته‌واوی كه‌موكوڕییه‌كان و قولبونه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كان له ناو گۆران‌دا .
پرۆژه‌ی نۆ هه‌ڵسوراوه‌كه‌ی گۆران باس له لاوازی ئۆرگانه باڵاكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌كات كه له ده‌ره‌وه‌ی ئۆرگانه ده‌ستورییه‌كان بریار له باره‌ی پرس و كێشه جیاوازه‌كانه‌وه ده‌درێت و پرسی خاوه‌نداریه‌تی موڵك و ماڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باس كراوه كه موڵك و ماڵی گۆران سه‌ریكێشاوه بۆ گروپبه‌ندییه‌كی دیاریكراو .
پرۆژه‌ی نۆ هه‌لسوراوه‌كه‌ی گۆران هۆشدارییان داوه‌ته ڕێكخه‌ری گشتی و جڤاتی نیشتیمانی گۆران كه نابێت چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی گۆران بخه‌نه پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌یان پێداوه‌و ده‌ڵێن :” ئه‌و كێشانه‌ی ئێستای بزوتنه‌وه‌كه‌مان به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێت ،به‌رگه‌ی هیچ دواخستن و نێوه چاره‌سه‌رێك ناگرێت و نابێت به هه‌مان مۆدێلی بریار به ده‌ستانی یه‌كێتی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت “.
نۆ هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ی گۆران له پرۆژه‌كه‌یاندا ده‌شڵێن :” گۆران هیچ كارت و كه‌ره‌سته‌یه‌كی به‌هێزی بۆ هه‌ڵبژاردن به ده‌سته‌وه نه‌ماوه كه‌له ڕێگه‌یه‌وه ده‌نگده‌ران له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه و قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنیت كه ده‌نگه‌كانیان به خه‌سار نه‌چێت ،ئه‌گه‌ر ئێستا به هه‌مان نه‌فه‌سی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو به خه‌ڵك بلێین ده‌بێت داهاتی هه‌رێم شه‌فاف بێت ،ئه‌وانیش له وه‌ڵامدا ده‌لێن :داهاتی خۆتان شه‌فاف نییه ،بڵێن هه‌ریم به دامه‌زراوه‌ی ده‌كه‌ین .ده‌ڵێن خۆتان به دامه‌زراوه‌ی ئیش ناكه‌ن “.
نۆ هه‌لسوراوه‌كه‌ی گۆران مه‌ترسییه‌كانی دواخستنی چاره‌سه‌ری كێشه ناوخۆییه‌كانی گۆران بۆ دوای هه‌ڵبژاردن له پێنج خاڵدا ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن و ده‌ڵێن:” مه‌ترسی به‌لاڕێدابردن زیاتر هه‌ناوی بزوتنه‌وه‌كه ده‌ته‌نێ و دوای هه‌ڵبژاردنیش جڤاتی نیشتیمانی و رێكخه‌ری گشتی گۆران و خانه‌ی ڕاپه‌راندنیش بێده‌ربه‌ستتر ده‌بن له ئاست كێشه‌كان و كه هه‌ڵبژاردنیش نه‌بوو گروپه سودمه‌ندبووه‌كان له سه‌ر به‌لاڕێدابردنی بزوتنه‌وه‌كه مكوڕتر ده‌بن ،به هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشه‌وه گرژی و كه‌لێنه‌كان فراكسیۆنه تازه‌كه‌یش ده‌گرێته‌وه و له دوای هه‌ڵبژاردنیش گۆرانێكی لاواز ناتوانێت پێگه‌یه‌كی به‌هێزی له حوكمڕانیه‌تی یان له‌به‌ری ئۆپۆزسیۆن هه‌بێت “.
له خاڵی سێیه‌م و چواره‌می پرۆژه‌ی نۆ هه‌ڵسوراوه‌كه‌دا ،میدیا‌و دارایی بزوتنه‌وه‌ی گۆران وه‌كو دوو كێشه‌ی گه‌وره وێنا ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن كه میدیای گۆران سه‌ربه ژووری رۆژنامه‌وانی بن و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌بێت میدیا به‌و جۆره ڕێكبخرێته‌وه كه نه‌وشیروان مسته‌فا له ۱ی۳ی۲۰۱۵ بریاری له‌سه‌ر داوه ،سه‌باره‌ت به دارایی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ۹ هه‌لسوراوه‌كه له پرۆژه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ده‌بێت ژووری دارایی له‌سه‌رداهات و خه‌رجییه‌كان ڕاپۆرتی وه‌رزی و سالانه‌ی خۆیان بخه‌نه‌به‌رده‌م هه‌ردوو جڤاتی گشتی و نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران .
داواكاری پێنجه‌می به‌شی یه‌كه‌م پرۆژه‌ی نۆ هه‌لسوراوه‌كه‌ی گۆران تایبه‌ته به خاوه‌نداریه‌تی گردی زه‌رگه‌ته‌و ده‌ڵێن:” گردی زه‌رگه‌ته له ساڵی ۲۰۰٦له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فا وه وه‌رگیراوه وئه‌م پرۆژه‌یه له بزوتنه‌وه‌ی گۆران‌دا به‌رجه‌سته كردووه و گردی زه‌رگه‌ته به‌شێك ده‌بێت له موڵك و ماڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و تنها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌كار ده‌هێنرێت “.
له خاڵی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م دا نۆ هه‌لسوراوه‌كه‌ی گۆران داوای ئه‌وه‌یان كردووه كه هه‌رچی زووه ئماده‌سازی بكرێت بۆ سازدانی كۆنفرانسی دووه‌می گۆران و هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان و هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌موو ئاسته‌كان و خانه‌ی ڕاپه‌راندن و ێكخه‌ری گشتیش بگرێته‌وه .
جموجۆڵی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ توڕه بوونی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری مانگانە بە نهێنی لە گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ری ناویه‌كێتی، هەروەها تاپۆرکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لە پەیوەندییە تایبەتەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە و بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە بە ئاشکرا نیگەرانی خۆیان ده‌رده‌بڕن .