له دوو گه‌ره‌كی عه‌ره‌بنشین له هه‌شت باڵه‌خانه‌وه ته‌قه له هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كرێت
خواكوڕك
به‌پێی زانیاری ده‌زگا ئه‌منیه‌كان زیاتر له 50 داعش له هێرشه‌كانی ئه‌مرۆی كه‌ركوك و دوبز به‌شداریان كردووه و به‌شێكیان له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانه‌وه هاتوونه‌ته ناوه‌وه به‌شێكیشیان له ناو گه‌ره‌كه عه‌ره‌بنشینه‌كان ئاماده‌كاریان كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوانه راشیده‌گه‌یه‌نن كه زۆربه‌یان پشتێنی بۆمب رێژكراویان له‌خۆیان به‌ستووه و له كاتی رووبه‌رووبوونه‌وه‌كاندا خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، هێرشه‌كان له‌گه‌ڕه‌كی موسڵاوی كه‌ركوك و گه‌ڕه‌كی دۆمێز ئه‌نجامدراوه و ته‌قه‌كه‌ره‌كان له نێو هه‌شت بینای ئه‌و گه‌ڕه‌كانه بڵاوه‌یان كردووه؟