داوا دەکرێت عبادی دەست بەجێ دەست لە کار کێشانەوەی خۆیی پێشکەش بکات .

کێشە وقەیرانەکانی ئەم دوایەی پارێزگای بەسرە وای کرد، کۆمەڵێک میلیشیای نزیک لە ئێران و خۆدی قاسم سولەیمانی داوا بکەن سەرۆک وەزیران -حەیدەر عبادی – دەست لە کار بکێشێتەوە کۆتای بەم کارەساتە بھێنێت کە رووبەرروی عێراق بووەتەوە، ھاوکات تاوانباری دەکەن بە ھۆکار بەرپرس لە ھەموو ئەو قەیرانانەی کە لە باشوور و ناوەراستی عێراق روودەدەن .
 
ڕاگەینراوەکەی ئەو میلیشیانەی نزیک لە ئێران له‌ پێگه‌ی بەغداد پۆست – بڵاوی کردووەتەوە:-ئاماژە دەکات بەوەی کە -حەیدەر عبادی – جگە لە ڕێگری کردن لە دروستکردنی حکومەت و شکستی ئیداری و تێکشکانی دارایی و ھاوکات تۆمەتباریشی دەکەن بە ژەھر خوارد کردنی دانیشتوانی بەسرا و بێھەڵوێستی بەرامبەر داواکاریەکانی خۆپیشاندەران ھاوکات ئاماژەشیان بەوە داوا کە لاوازی عبادی وەک سەرۆک وەزیران وای کرد عێراق بگاتە ئەم ئاستە خراپە لە بەرێوەبردن و ئیدارەدانی دەوڵەت ئەمەش بە ھۆکاری سەرەکی دەزانن کە وابکات دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان داوای جیابوونەوە و سەربەخۆیی بکەن و ھەرچی ناوچەکانی رۆژئاوا و جوگرافیا سوننە نشینەکانیش ھەیە ھەنگاو بەرەو ئەو ئاراستەیە بنێت، ئەم سیاسەتەش ھۆکاری سەرەکی بوو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی داواکاری خۆپیشاندەرانی بەسرە و باشوور کە لە دابین کردنی خزمەتگوزاری بگۆردرێت بۆ ئازادی و سەربەخۆیی ئیداری کە بەڕای ئەو میلیشیایانە ئەم سەرئەنجامی کارەساتە مەزنەکەی عێراقە و عبادی و حکومەتەکەی و نەیارانی دەرەوە بە ھۆکار دەزانن .
 
ئەو میلیشیانە ھەڕەشەی توند ئاراستەی -حەیدەر عەبادی -دەکەن و ئاماژە بەوەش دەکەن کە ھێز و توانایی ئەوان ھێندە بەرفراوان و کاریگەرە دەتوانن گۆڕانکاری سیاسی و سەربازی بە شێوەیەکی پراکتیکی ئەنجام بدەن و کۆتای بەو قەیرانە دروست کراوانانە بێنن کە ئەمریکا و سعودیە و چەند لایەنێکی ناوخۆ بەشدارن لە خوڵقاندنی بەشێکی پەیامەکەشیان ئاراستەی خۆپیشاندەرانە کە سوتاندنی بارەگا و دەزگاکانیان بە پیلانێکی دۆژمن ھەژمار دەکەن و چی قبوڵ ناکەن بە ناوی خۆپیشاندەرانەوە ھێرش بکرێتە سەر بارەگا و پێگە سیاسی ودامۆدەزگاکانی میدیای وکۆمەڵایەتیەکانیان .
 
سەرچاوە –بغداد_بوست
Back to top button