هادی عامری بۆ عه‌بادی ده‌ستله‌كاربكێشه‌وه ئه‌گه‌رنا ده‌ستت پێله‌كارده‌كێشینه‌وه
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی ( هادی عامری) بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ده‌ستت پێ له‌كار ده‌كێشینه‌وه”.
ئه‌مرۆ هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاندووه ده‌بێت حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ست به‌جێ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌كه‌ی رایگه‌ێنێت، ئه‌م به‌یاننامه‌ی عامری له‌مه‌ر رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی شاری به‌سره بوو”.
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی شكه‌ستی هێناوه له پرۆژه‌خزمه‌تگوزاره‌كانی بۆیه ده‌بێت ده‌ست به‌جێ شكه‌ستی خۆی رابگه‌ێنێت، ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، هه‌ر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌تحدا هۆشداری ئه‌وه‌ش به‌عه‌بادی داوه ئه‌گه‌ر ده‌ستله‌كارنه‌كێشته‌وه، ده‌ستی پێ له‌كار ده‌كێشینه‌وه”.