خۆپیشانده‌رانی به‌سره كونسولخانه‌ی ئێرانیان سوتاند
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو له خۆپیشاندانه‌كانی خه‌لكی به‌سره بینای پارێزگا و شاره‌وانی و باره‌گای ژماره‌یه‌ك حزب و ده‌زگای راگه‌یاندن سوتێنران, كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر له گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان, كونسولخانه‌ی ئێرانیان له به‌سره سوتاند.
به پێێ زانیاریه‌كانی (خواكوڕك) خۆپیشانده‌رانی بەسرە، به ده‌م گوتنه‌وه‌ی دروشمی ئێران بۆ ده‌ره‌وه رووه‌و كونسولخانه‌ی ئێران رۆیشتن و پاشان خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەر کۆنسوڵخانەكهو سووتاندیان.
هه‌ر به پێی زانیاریه‌كان, خۆپیشانده‌ران له ئێستادا زۆر به توندی دژی ئێران دروشمی ده‌لێنه‌وه ده‌لێن هۆكاری هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كانی به‌سره‌و عێراق, ئێرانه پێویسته ئێران بچێته ده‌ر له عێراق.