سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی كوتلەی مەشرووعی عەرەبی و شاندێكی یاوەری دەكات
ڕۆژی هەینی 7ـی 9ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی كوتلەی عەرەبی و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە جەمال كەربولی و ژمارەیەك لە سەركردە و نوێنەرە تازە هەڵبژێردراوەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە كۆبوونەوەیەكدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و گۆڕانكارییەكان لە هاوكێشەكانی پەیوەست بە دامەزراندنی حكوومەتی تازەی عێراقی تاوتوێ كرا و جەختیش لە چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ دامەزراندنی حكوومەت كرایەوە بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی هاووڵاتیان و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ڕووداوەكانی شاری بەسڕا و ناڕەزایەتییەكانی خەڵك و ئەوە دووپاتكرایەوە كە پێویستە بە زووترین كات داواكاری و مافەكانی خەڵكی شاری بەسڕا جێبەجێ بكرێت.