له 10 شوێنی ئامانجدار ته‌نیا سێ شوێن به‌ده‌ست داعشه‌وه ماوه
خواكوڕك
كاتژمێر 3:30 خوله‌كی به‌یانی ئەمڕۆ هەینی 21\10\2016، ژمارەیەک چەکداری ڕێکخراوی توندڕەوی داعش دزەیان کردە نێو شاری کەرکووک و هەوڵی دەست بەسەردا گرتنی چه‌ند بیناو باڵاه‌كانه‌یه‌كی ناوشاری كه‌ركوك دوبزیان دا.
ئه‌م هێرشانه به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری هێزی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر شاری موسڵ ئه‌نجامدراوه و ئامانجیان ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ك بووه بۆ ماوه‌یه‌یكی نادیار.
ئەو شوێنانەی کە هێرشیان کراوەتە سەر له‌ناوشاری كه‌ركه‌ك له‌گه‌ڕه‌كه عه‌ره‌بنشینه‌كانه‌وه هێرشه‌كان ئه‌نجامدراوه بۆ سه‌ر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارتی و یەکێتی لە کەرکوک، بنکەی پۆلیس دۆمیز، بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی، وێستگەی کارەبای دوبز،بەڕێوەبەرایەتی کۆنی پۆلیسی کەرکوک، لە گەڕەکەکانی موسڵاوی و دۆمێز و تسعین و حوزەیرانیش هێرشکراوەتە سەر چەند شوێنێک.