ته‌ندروستی كۆیه‌:هاوارێك بۆ خوێن به‌خشان برینداره‌كانی بۆردوومانی ئێران پێویستیان به‌خوێنه‌

به‌گوێره‌ی لێدوانی سه‌نته‌ری فریاگوزاریی كۆیه‌ برینداره‌كانی بۆردوومانه‌ هۆڤانه‌كه‌ی ئێران، بۆ سه‌ر هه‌ردوو حزبی دبموكرات، پێویستیان به‌ خوێنه‌”. ده‌شلێنـ”بەھۆی بۆردومانەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی هەردوو لایەنی حزبی دیموکرات لە شاری کۆیە تا ئێستا ژمارەیەک پێشمەرگە و ئەندامی سەرکردایەتیی حدک بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەھید دکتۆر خالید کراون”.

هه‌روه‌ها گوتیشی:”  تەواوی ئەو کارمەندانەی لە پشووی فەرمیی  خۆیاندان گەڕاونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ئێستاش چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان دەکەن”.

سەنتەری فریاگوزاریی شاری کۆیە ئەوەشی خستە ڕوو، بەشێکی بریندارەکانی شارۆچکەی کۆیە پێویستیان بە خوێن ھەیە، بەڵام ھەر بریندارێک ئەگەر برینەکەی قورس بێت، ڕاستەوخۆ ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەووتنی سلێمانی دەکەین.

Back to top button