ئێران: رامین حسێن په‌ناهی له‌سێداره‌ دا

برای رامین حوسێن په‌ناهی رایگه‌یاند” كه‌ ئه‌مرۆ 8ی 9ی 2018 براکەی لەسێدارە دراوە”.

ئه‌مجه‌ت حوسێن په‌ناهی له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكرا كردووه‌” ڕامین حوسێن‌پەناهی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨، لە زیندانی رەجایی‌شەهر لە شاری کەرەج لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەسێدارە دراوە، هاوکات لەگەڵ ڕامین حوسێن‌پەناهی، مەترسیی ئەوەش لە ئارا دایە کە هەریەک لە لوقمان و زانیار مورادی کە دوو بەندکراوی سیاسیی دیکەی کوردن و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە، و ماوەی 10 ساڵە لە زیندانن، سزاکەیان جێبەجێ کرابێت، بەڵام تاوەکوو ئێستا زانیاریی ورد لەبارەی ئەوانەوە ڕانەگەیاندراوە.

ڕامین حوسێن‌پەناهی، چالاکوانی سیاسیی کورد هاوینی ساڵی 2017 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە نزیک سنە دەستبەسەر کراو و لە ڕێکەوتی٢٥ی ژانویەی ٢٠١٨ لە حاڵێکدا کە تەنیا یەک دانیشتنی دادگاییەکەی بەڕیوە چوبوو، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە دادوەری سەعیدی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەی و ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا، حوکمی سێدارەی ئەو بەندکراوە کوردە لەحاڵێکدا سەپێندراوە ڕگەیندراوە کە ناوبراو هەموو ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی بەتایبەت بەشداری لە شەڕێ چەکدارانە ڕەد کردووەتەوە و پارێزەری ناوبراویش ئەو حوکمەی چاوەڕوان نەکرا و نا دادپەروەرانە ناو بردووە”.

Back to top button