گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی به‌شدار بوونه له هێرشی سه‌ر حزبی دیموكرات
عه‌لی جوانمرادی رۆژنامه‌نووسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له‌ده‌نگی ئه‌مریكا كار ده‌كات، ئاشكرای كرد”بۆردومانەکەی سەر بارەگاکانی دیموکرات بە هاوکاریی دوو کادیری هێزێکی کوردی کراوە و زانیارییەکانیش جەخت لەوە دەکەنەوە کە بۆردومانەکە بە هاریکاریی گرووپێکی نێو یەکێتییە هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” بۆردوومانه‌كه به‌هاوكاری هێزێكی كوردی بووه”.
عه‌لی جوانمرادی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فیسبووك له واڵه‌كه‌ی خۆی ده‌شنووسێـ”بۆردومانەکەی سەر بارەگاکانی هەردوو حزبی دیموکرات لە کۆیە، لە لایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کراوە و بە هاوکاریی دوو کادیری ھێزێکی کوردی بووە، ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لە ئاکامدا شەهید و بریندار هەن، لەنێو بریندارەکاندا مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حدک دەبینرێت.
شایانی باسه زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو بۆردومانکردنەی هەردوو دیموکرات لە کۆیە، هاوشێوەی بۆردومانەکەی ساڵی ١٩٩٦ە کە هێرش کرایە سەر هەمان شوێن و گرووپێکی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاریکاریی گرووپەکەیان کردووە.