یه‌كێتی راگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر بۆردوومانی هه‌ردوو حزبی دیموكراتی بڵاو كرده‌وه‌

له‌ راگه‌یاندراوێكی دا یه‌كێتی نیشتمانی رایگه‌یاندووه‌” لە بۆردوومانەکەی کۆیە دوور و نزیك، سەركردایەتی یەكێتی نەك ئاگادارنەكراوە، بەڵكو مایەی ناڕەزایی یەكێتیشە. هەروەها رایدەگەیێنێت، هەموو چەشنە چالاكیەكی عەسكەری لە باشووری کوردستانەوە پێچەوانە و پێشێلکردنی هەموو ئەو پەیامانەیە، كە بەراشكاویی، بەلایەنە كوردستانیەكانمان گەیاندووە.

دەقی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی یەکێتی

پێشینوەڕۆی ئەمڕۆ (8/9/2018) لەناكاو بۆردومانی بارەگاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كراوەو سەرەنجام زیانی گیانی‌ و مادی بەرچاو، روویداوە.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەساڵانی رابردوودا، سیاسەتی رۆشن بووە كە:

یەكەم: هەموو چەشنە چالاكیەكی عەسكەری، كە لەباشوری كوردستانەوە و لەپەنای سەروەری یاسا و ئاسایشی هەرێمەوە، پێشێلكردنی هەموو ئەو پەیامانەیە، كە بەراشكاویی، بەلایەنە كوردستانیەكانمان گەیاندووە.

دووەم: ئەم بۆردومانكردنەش، دوورونزیك، سەركردایەتی یەكێتی نەك ئاگادارنەكراوە، بەڵكو مایەی ناڕەزایی یەكێتیشە، كە زیاتر لە (35) ساڵە، هەوڵمانداوە، روداوی چاوەڕوانەكراو، نە بەرامبەر میوانداری‌و نە بەرامبەر سەروەری یاسا، رونەدات.
سەرەخۆشیی لەكەسوكاری شەهیدەكان دەكەین‌و هیوای زوو چارەسەری بریندارەكانیش دەخوازین.

وتەبێژی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
8/9/2018

Back to top button