حزبی دیموكراتی كوردستان راگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه
له راگهیاندراوێكدا حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) دا هاتووه”بە مووشەک و فڕۆکەی بێ سەرنشین مووشەکباران کراوین، بەو هۆیەوە شەهید و بریندارمان هەن”.
دەقی راگەیەندراوەکە..
بە ئاگاداریی بیروڕای گشتی دەگەیەنین، کە کاتژمێر 10:48ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەممە، ٨ی سێپتامبری ٢٠١٨) قەڵای دیموکرات، بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە کاتی بەڕێوەچوونی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیدا کەوتە بەر هێرشی مووشەکی و هەوایی کۆماری ئیسلامیی ئێران. لە کاتی ئەو هێرشە و بە دوای ئەو هێرشە دا، فڕۆکەی بی سەرنشین بە ئاسمانی کۆیەدا خولاوەتەوە. هەر دوا بە دوای هێرشە مووشەکییەش بۆ سەر سکرتاریای حیزب، قەڵای دیموکرات کەوتە بەر هێرشی چەندین مووشەکی دیکە.
بە داخەوە ژمارەیەک لە تێکۆشەرانی حیزب بەهۆی ئەم هێرشەوە، شەهید و بریندار بوون. لە ڕاگەیەندراوەکانی داهاتوو دا زانیاریی زیاتر بە ئاگاداریی بیروڕای گشتی دەگەیەنین.
دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
نیوەرۆی ٨ی سێپتامبری ٢٠١٨ ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧