كۆیه بۆردومانه‌كانی ئێران ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی حدكا شه‌هید ده‌كات
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ، “خواكوڕك ” كه‌وتووه، هه‌ر یه‌كه له (سوهه‌یله قادری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی دیموكراتی كوردستان و ئیبراهیم زێوه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حدك و نوێنه‌ری ئه‌و حزبه له هه‌ولێر و عوسمان عوسمانی به‌رپرسی خزمه‌تگوزاری سه‌ركردایه‌تی حدك) شه‌هیدبوون.
مه‌كته‌بی سیاسیی، حزبی دیموكراتی كوردستان له باره‌ی هێرشی سه‌ر باره‌گاكانیان راگه‌یێنراوێكی بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند: “به ئاگاداریی بیروڕای گشتی دەگەیەنین کە کاتژمێر ۱۰:٤۵:ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ۸ـی سێپتامبری ۲۰۱۸، قەڵای دیموکرات، بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە کاتی بەڕێوەچوونی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیدا کەوتە بەر هێرشی مووشەکی و هەوایی کۆماری ئیسلامیی ئێران”.
حزبی دیموكراتی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌شڵێت: “لە کاتی ئەو هێرشە و بە دوای ئەو هێرشەدا، فڕۆکەی بێسەرنشین بە ئاسمانی کۆیەدا خولاوەتەوە،هەر دوا بە دوای هێرشە مووشەکییەش بۆ سەر سکرتاریای حیزب، قەڵای دیموکرات کەوتە بەر هێرشی چەندین مووشەکی دیکە”.
به‌هۆی بۆردومانه‌كانی كۆماری ئیسلامی “قه‌ڵای دیموكرات” له كۆیه، ژماره‌یه‌ك شه‌هید و برینداریان هه‌یه و هه‌ر یه‌كه له مسته‌فا مه‌ولوودی سكرتێری حدك و خالید عه‌زیزی سكرتێری پێشووی ئه‌و حزبه بریندار بوون، به‌ڵام ره‌وشی ته‌ندرووستیان باشه.
لای خۆشیه‌وه عەلی جەوانمەردی، ڕۆژنامەنووس لەدەنگی ئەمریکا لە هه‌ژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردەوە کە بۆردومانەکەی سەر بارەگاکانی هەردوو حزبی دیموکرات لە کۆیە، لە لایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کراوە و “بە هاوکاریی دوو کادیری ھێزێکی کوردی” بووە.