كه‌ركوك زمانی كوردی لەسەر نووسراوەكانی پارێزگاری كەركوك لادەبرێت

لابردنی زمانی كوردی لەسەر نوسراوەكانی كەركوك هاوكاتە لەگەڵ هەڵمەتی لابردنی بەرپرس و بەڕێوەبەرە كوردەكانی كەركوك، كە لە دوای خیانه‌تی ڕه‌شی ١٦ـی ئۆكتۆبەرەوە دەستیپێكردووە.
ڕاكان سه‌عید جبوری پارێزگاری سه‌پێنراوی كەركوك، به‌بریارێك زمانی كوردی لەسەر نوسراوە فەرمییەكانی پارێزگای كه‌ركوك لاده‌بات .
پێشتر نوسراوه فه‌رمییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی هه‌رنوسراوێكدا له‌به‌شێكی به‌عه‌ره‌بی هێما بۆ كۆماری عێراق و ناوی دامه‌زراوه‌كه كراوه‌و له‌به‌شه‌كی تریش به كوری هه‌مان هێما دوباره‌كراوه‌ته‌وه ،به‌ڵام ئیستا له‌لایه‌ن پارێزگای سه‌پێنراوی كه‌ركوكه‌وه زمانی كوردی له‌سه‌ر نوسراوه فه‌رمییه‌كان لابراوه‌و زمانی ئینگلیزی جێگه‌ی گرتووه‌ته‌وه .
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێكهاته‌كانی تر له زیادبووندایه و ژیانی رۆژنامه‌نوسان له مه‌ترسیدایه و زمانی كوردیش ده‌كه‌وێته به‌ر هێرشی ته‌عریبكردن و له‌سه‌ر نوسراوه فه‌رمییه‌كان ده‌سڕیته‌وه .

