به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێم: تۆپبارانه‌كانی ئێران دژی ڕێكەوتننامەی ڤییەننایە، بۆ پەیوەندی دیپلۆماسی

عەبدولخالق محەمەد، به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندن له‌ فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیوویەتی و ده‌ڵێت:” حكومەتی هەرێم نوێنەرایەتی لە تاران هەیە، ئێرانیش دوو كونسوڵگەری گشتی لە هەولێرو سلێمانی هەیە، پەیوەندی دیپلۆماسی بۆ پاراستنی ئاساییش و بەرژەوەندی دوولایەنەیە، نەك بۆ تۆپبارانی هاوڵاتیانی مەدەنی و پێشێلكردنی سەروەری”.

له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندن له‌ فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ده‌شڵێت:” ئەمە دژی ڕێكەوتننامەی ڤییەننایە، بۆ پەیوەندی دیپلۆماسی”.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ۸ی۹ی۲۰۱۸ نزیكه‌ی ۱۰ مووشه‌ك ئاراسته‌ی باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كرا و باره‌گای سه‌ره‌كی حدك موشه‌كباران كرا ، به‌هۆی هێرشی سه‌ر باره‌گاكانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی دیموكرات و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، فێرگه‌ی سیاسی و نیزامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران زیاتر لە ۱۰ كەس شەهید ‌و ۳۰بریندار هەن”.

 

Back to top button