حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تووندی ئیدانه‌ی مووشه‌كبارانی سه‌ر حزبی دیموكرات ده‌كات

له راگه‌یاندراوێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوو” به‌تووندی ئیدانه‌ی مووشه‌كبارانی سه‌ر هه‌ردوو حزبی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین له قه‌زای كۆیه، هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه”پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانیان ده‌كه‌ین و هیواى زووچاكبوونه بۆ بریندارن ده‌خوازین، هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌ركى خۆى بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوان جێبه‌جێ ده‌كات و تیمەکانی فریاگوزاریمان راسپاردووە بە هەموو توانایەکی خۆیانه‌وه فریای زیانلێکەوتووان و خه‌ڵكى سڤیلى ناوچه‌كه بکەون.
راگەیێندراوی سه‌رۆكایه‌تیى ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۸/۹/۲٠۱۸ بارەگاکانی حیزبی دێموكراتى ئێران (حدکا) و حیزبى دێموكراتى كوردستان (حدك) لە قەزای کۆیە له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامیى ئێرانه‌وه بۆمباران كران كه له ئه‌نجامدا چه‌ند كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون.
وێڕاى ئیدانەکردنى ئه‌و بۆمبارانه، دووپاتى ناڕەزایەتیی خۆمان لە بەکارهێنانی خاکی هەرێمی کوردستان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانى دراوسێ ده‌كه‌ینه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه و ده‌بێته هۆى تێكدانى ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان، بۆیه داواكارین دووباره نه‌بێته‌وه، ڕێز له یاساكانى هه‌رێمى كوردستان بگیریت و هه‌رێم نه‌كرێته گۆڕه‌پانیى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكان.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانیان ده‌كه‌ین و هیواى زووچاكبوونه بۆ بریندارن ده‌خوازین، هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌ركى خۆى بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوان جێبه‌جێ ده‌كات و تیمەکانی فریاگوزاریمان راسپاردووە بە هەموو توانایەکی خۆیانه‌وه فریای زیانلێکەوتووان و خه‌ڵكى سڤیلى ناوچه‌كه بکەون.
سه‌رۆكایه‌تیى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
۸ی ئەیلولی ۲٠۱۸