له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ هه‌ولێر شه‌قامی 150م ده‌ستپێده‌كات

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار نه‌ورۆز مولود رایده‌گه‌ێنێت، وه‌كو هه‌نگاوی سه‌ره‌تا، له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو به‌شێكی شه‌قامی 150م ده‌ست پێده‌كات، به‌ردی بناخه‌ی داده‌نرێت”.

نه‌ورۆز مولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتووگوزار له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه‌، له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو، ده‌ست ده‌كرێت به‌ دانانی به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 150متر ، ده‌لێت وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ئه‌و به‌شه‌ ده‌ست پێده‌كرێت، كه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ شه‌قامی 120 م، له‌ داهاتووش دا به‌شه‌كانی تری جێبه‌جێ ده‌كرێت”.

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتووگوزار ده‌شلێـ، هێمن گروپ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه‌ شه‌قامی 120 ته‌واو كرد له‌ ئێستادا كار له‌سه‌ر به‌شێكی تری شه‌قامی 150م ده‌كات كه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌، به‌ 120م، له‌ داهاتووش دا به‌شه‌كانی تری 150م ته‌واو ده‌كات، ده‌شلێـ، پرۆژه‌ی 120م له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ به‌ته‌واوی ته‌واو ده‌بێت به‌ڵام پێش ته‌واو بوونی به‌ردی بناغه‌ی 150ی داده‌نێین و ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ شه‌قامی 150م”.

Back to top button