11 پارتی توركمانی داوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌كه‌ن له ناوچه ئازادكروه‌كان
خواكوڕك
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ، 11 حزبی توركمانی داواده‌كه‌ن گوند و ناوچه ئازادكراوه‌كانیان بكرێته ئیداره‌یه‌كی خۆجێی و پاشان له رێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه چاره‌نوسیان یه‌كلایی بكرێته‌وه.
حزبه توركمانیه‌كانی كوردستان ئه‌مرۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستخۆشی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و پیرۆزبایی له‌خاڵكی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن به‌بۆنه‌ی رزگاركردنی ناوچه‌كانیان و نیگه‌رانی و ترس و دڵه‌راوكێی خۆشیان ده‌رده‌بڕن بۆ قۆناغی دوای رزگاركردنی موسڵ.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا داواده‌كه‌ن، سه‌رۆكی هه‌رێم و گشت سه‌ركرده‌كانی عێراق رۆڵی سه‌ره‌كیان له پارێزگاری كردنی ناوچه‌كانیان، به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی توركمان كه زۆرترین زیانیان پێگه‌یشتووه له موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر و ده‌وروبه‌ری، وه‌ك له‌به‌یاننامه‌كه هاتووه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه تیشك خراوه‌ته سه‌ر داهاتووی ناوچه ئازادكراوه‌كان و داواده‌كه‌ن ماف بدرێت به خه‌ڵكی توركمانی ئه‌م ناوچانه و پێكهاته‌كانی تر ئیداره‌ی خۆجێیی بۆخۆیان دروست بكه‌ن و پاشان به رێگه‌ی ریفراندۆم بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن.
کاتژمێر 6ـی سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2016، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی پێشمەرگەی رایگەیاند، کە تێیدا پێشمەرگە بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کوردستان لە سێ قۆڵەوە لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی مووسڵ، لە میانەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکان دەست پێ‌کرد.