هێمن شێخانی: ئهوهی لهكۆیه روودهدات پاداشتی ساختهكارییهكانی یهكێتی یه كه ئهنجامی داوه
هێمن شێخانی، بەرپرسی مەکۆی هەولێر و ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند:”ئەوەی لە کۆیە ڕوودەدات، ”پاداشتنی یەکێتییە بۆ ئێران و پاداشتی ئەو ساختەکارییە گەورەیەیە کە بۆیان کردووە“.
بەرپرسی مەکۆی هەولێری بزوتنهوهی گۆڕان دهڵێت: ”بە دڵنیاییەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھاوکاریی ئێرانی کردووە، ئەگەرنا ھیچ وڵاتێک ناتوانێت سنووری ھەرێمی کوردستان ببەزێنێت، ئەگەر ھاوکاریی خۆمان نەبێت“.
هێمن شێخانی ئهندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆران دهشڵێت: ”ئەم خیانەتە و خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر و بەدەیان خیانەتی دیکە، یەکێتی لە دوای ساڵی ١٩٩١ەوە و لە دوای ڕاپەڕینەوە، ئەو مێژووەی شانازی پێوە دەکەن کە لە ڕابردوودا لە شاخ ھەیبووە، بەداخەوە ھەمووی سڕیوەتەوە“
لهكۆتایی دا بهرپرسی مهكۆی ههولێرو ئهندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆران گوتیشی :” ”وەک گۆڕان، ئیدانەی ئەم کارە دەکەین، ئەو وڵاتەی کە کردوویەتی و ئەوەی کە ھاوکاری بووە، ھەردووکی ئیدانە دەکەین، کارێکی نا مرۆڤانەیە و دژی کوردایەتییە“.