سهرۆك بارزانی لهبارهی مووشهكبارانی ئێران بۆ سهر قهڵای دیموكرات راگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه
سهرۆك مهسعود بارزانی، پهیامێكی له بارهی بۆردومانكردنی ههردوو حزبی دیموكراتی له قهزای كۆیه بڵاو كردهوه رایگهیاند” بە پەلاماری مووشەكی و بوردومانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر بارەگای حیزبی دیموكرات لە شاری كۆیە زۆر نیگەران و خەمبارم بە تایبەت كە زیانێكی زۆری گیانی و ماددی بەجێهێشتووە.
سهرۆك بارزانی له پهیامهكهیدا، سەرەخۆشیی خۆی ئاراستهی كەسوكاری شەهیدانی ئەو پەلامارە دهكات و هیوای چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازێت.
به شێكی پهیامهكهدا هاتووه: “داوا لە هەموو لایەكیش دەكەم كە هەرێمی كوردستان نەكرێتە گۆڕەپانی ململانێ چونكە خودی هەرێم كێشە و تەحەددیات و هەڕەشەی گەورەی لەبەردەمە”.
سهرۆك بارزانی دهشڵێت: “بە پێویستیشی دەزانم ئەوە بە گشت لایەك ڕابگەیێنم كە كێشەی گەلی كورد بە توندوتیژی و كوشتن و بوردومان چارەسەر ناكرێت و ڕێگە و شێوازی ئاشتیانە باشترین چارەسەرە بۆ هەموو كێشەكان”.
دهقی پهیامهكه:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە پەلاماری مووشەكی و بوردومانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر بارەگای حیزبی دیموكرات لە شاری كۆیە زۆر نیگەران و خەمبارم بە تایبەت كە زیانێكی زۆری گیانی و ماددی بەجێهێشتووە. لە كاتێكدا كە ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكەم، سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی كەسوكاری شەهیدانی ئەو پەلامارە دەكەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.
داوا لە هەموو لایەكیش دەكەم كە هەرێمی كوردستان نەكرێتە گۆڕەپانی ململانێ چونكە خودی هەرێم كێشە و تەحەددیات و هەڕەشەی گەورەی لەبەردەمە. بە پێویستیشی دەزانم ئەوە بە گشت لایەك ڕابگەیێنم كە كێشەی گەلی كورد بە توندوتیژی و كوشتن و بوردومان چارەسەر ناكرێت و ڕێگە و شێوازی ئاشتیانە باشترین چارەسەرە بۆ هەموو كێشەكان.
مسعود بارزانی
8ـی 9ـی 2018