خورماتوو هێمای ئێكس له ده‌رگای ماڵه كورده‌كان ده‌درێت
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ۱٦ ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئیرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، خورماتوو كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی و له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه له زیادبووندایه.
ئەمڕۆ شەممە ۸ی۹ی۲۰۱۸ محەمەد فایق، بەڕێوەبەری پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە و ده‌ڵێت:” هەفتەی رابردوو، لەلایەن چەند کەسانێکی نەناسراوەوە، هێمای ئێکس (X) لەسەر دیوار و دەرگای چەند ماڵێکی کوردی خورماتوو، پشت قوتابخانەی ئەمینی سەرەتایی، وەک ئاماژەیەک بۆ چۆڵکردنیان درا“.
بەڕێوەبەری پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتووده‌شڵێت:” کە ئەو هێماکردنە شەوی رابردوو ۷ لەسەر ۸ی۹ی۲۰۱۸، دووبارە بووەتەوە”.
له دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، لە سنووری ناوچەکانی ١٤٠ تائێستا زیاترپه‌نجا پۆست لە کورد وەرگیراونەتەوەو لەجێگەی ئه‌و پۆستانه‌ی كورد كه‌سانی عەرەب یان تورکمان دانراون.
به‌ته‌نها له شارۆچكه‌ی خورماتوو ٦ پۆست كه هه‌ریه‌كه له ( قایمقام و فه‌رمانگه‌كانی كشتوكاڵ و كاره‌با وشاره‌وانی و ته‌ندروستی و ڤێرتێنه‌ری) له كورد سه‌ندراوه‌ته‌وه و له شارۆچكه‌ی داقوقیش ٧ پۆست له كورد سه‌ندراوه‌ته‌وه كه ئه‌وانیش ( قایمقام و به‌رێوبه‌ری پۆلیس و به‌رێوبه‌ری نه‌هێشتنی تاوان و به‌رێوبه‌ری كشتوكاڵ و به‌رێوبه‌ری سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و به‌رێوبه‌ری گه‌یاندن و به‌شی دارایی قایمقامیه‌ت ) له كورد سه‌ندراوه‌ته‌وه .