له كۆمه‌لكوژیه‌كه‌ی سه‌ر حزبی دیموكرات, یه‌كێتی له رێگای پێدانی زانیاری پێشوه‌خته چاو ساغی بۆ ئێرانكردووه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بنكه‌و باره‌گای ده‌فته‌ری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له لایه‌ن ئێرانه‌و له رێگای موشه‌كی بالستی و فڕۆكه‌ی بێفڕكه‌وان بۆردوومانكرا كه به هۆیه‌وه بووه هۆی شه‌هید و بریندار بوونی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌و كادر و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو حزب, سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كانیش ده‌رده‌خه‌ن كه رووداوه به چاو ساغی دژه تیرۆری یه‌كێتی ئه‌نجامدراوه.
به پێی به دوا داچوونێكی (خواكوڕك) بۆ رووداوه‌كه, مووشه‌كه‌كان له جۆری بالستی دوور هاوێژ بوونه كه له سه‌كۆی ته‌قاندنی موشه‌ك له نزیك شاری ورمێی ئێران ته قێنراون, له رێگای )جی پی ئێس) و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری پێشوه‌خته باره‌گاكانی حزبی دیموكرات كراونه‌ته ئامانج.
هه به پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌ستی كه‌وتوون, له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی رابردوو, شاندێكی سه‌ربازی و ته‌كنیكی ئێران سه‌ردانی سلێمانیان كردووه دواتریش, سه‌ردانی بنكه‌ی فێركردنی دژه تیرۆری یه‌كێتی له (گوندی كانی گۆم)ه‌یان كردووه, كه تیمه‌كه له لایه‌ن لاهور جه‌نگیه‌وه پێشوازیان كراوه‌و تا ساتی جێهێشتنی كوردستان له گه‌ڵیان بوو, تیمه‌كه تایبه‌ت بووه به یه‌كه‌ی تۆیخانه‌و موشه‌ك, هه‌روه‌ها زانیاری له باره‌ی پلینیۆمی حزبه‌كه و ساتی سازدانی به ئێران داوه.
زانیاریه‌كان له سۆشیاڵ میدیا ئه‌وه پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه كه تاوانه‌كه راسته‌وخۆ به چاو ساغی لاهور جه‌نگی و باڵی خیانه‌تكاری یه‌كێتی ئه‌نجامدراوه, ته‌نانه كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر فه‌رمان به یه‌كه‌ی ئاسایش و پۆلیس كراوه له كۆیه, شوێنی رووداوه‌كه چۆڵبكه‌ن كه ئه‌ركی پاراستنی ناوچه‌كه‌یان له ئه‌ستۆدابووه, ئه‌مه‌ش ترس و دڵه ڕاوكێی خۆستۆته ده‌روونی دانیشتوانی كۆیه‌و كه‌مپی نیشته جێبوونی ژن و منداڵانی شۆڕش گێڕانی رۆژ هه‌ڵاتی كوردستان.