ئه‌ستێره‌ی عه‌بادی كوژایه‌وه, كوتله‌ی سه‌دریش پشتی له‌عه‌بادی كرد
دوای ئه‌وه‌ی عه‌بادی له‌گه‌ڵ لیستی سائیروون رێككه‌وتبوو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نۆی عێراق, كه زیاتر وه‌ك هاویه‌مانێتیه‌ك له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی و لیسته‌كانی دیكه گفتوگۆیان ده‌كرد, به‌ڵام له دواهه‌مین پێشهت, هاوپه‌یمانی سائیرون و فه‌تح داوا له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ده‌كه‌ن، خۆی حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش بكه‌ن.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوكوتله‌كانی له په‌رله‌مانی عێراق، حه‌سه‌ن عاقولی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی سائیرون، كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دره‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، رایگه‌یاند، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا وه‌ڵامه‌كانی عه‌بادی له‌باره‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی له‌سه‌ر دۆخی به‌سره ئاراسته‌ی كران، نه‌بوونه جێگه‌ی متمانه‌ی په‌رله‌مانتاران.
هه‌روه‌ها گوتیشی، له‌كاتێكدا رۆژانه به‌هۆی پشێویه‌كانی شاری به‌سره، تائێستا ده‌یان كه‌س له توندوتیژییه‌كانی ئه‌و شاره‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه و به سه‌دانی دیكه‌ش برینداربوونه، وه‌ڵامه‌كانی عه‌بادی بۆ پرسیاری په‌رله‌مانتاران له‌ئاست قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه گه‌ورانه نه‌بوون كه به هاووڵاتیانی شاری به‌سره گه‌یشتوون.
هه‌روه‌ها عاقولی داوای له عه‌بادی كرد، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی خۆی و حكوومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات و داوای لێبوردنیش له گه‌ل بكات، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی به‌هێز كرده‌وه، كه له‌ئاست تێركردن و جێبه‌جێكردنی ته‌واوی داواكارییه‌كانی گه‌ل بێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له گه‌رمه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ راگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو، عه‌بادی بۆ مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا و وه‌رگرتنی دووه‌م ویلایه‌ت، پشتی به سه‌در به‌ستبوو و هاوپه‌یمانێتییه‌كی به‌هێزیان له نێوان خۆیان راگه‌یاندبوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هاوپه‌یمانی فه‌تح، به سه‌ركردایه‌تی هادی عامری كه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ركابه‌ری هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی سه‌در ده‌كات، هه‌مان هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر عه‌بادی و حكوومه‌ته‌كه‌ی نیشاندا و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بادی و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێی به‌هێز كرده‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاند، “وێڕای ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان نایاسایی بوو، به‌ڵام له‌پێناو به‌سره له‌و دانیشتنه‌دا ئاماده‌بووه.
هه‌روه‌ها گوتی، “دوای ئه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كانی عه‌بادی چوونه‌ته ناو په‌رله‌مان و ده‌رگاكانیان به‌كراوه‌یی هێشتووه‌ته‌وه و ده‌مه‌قاڵێ درووست بووه، كوتله‌ی فه‌تح دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی جێهێشت” و گوتی:” ئه‌و پێشێلكاریه‌ی پاسه‌وانه‌كانی عه‌بادی به ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان ده‌زانرێت”.
وته‌بێژی فه‌تح جه‌ختیكرده‌وه، “سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانی دانیشتنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و كۆك بوون، له خه‌رجنه‌كردنی به‌شه بودجه‌كاندا كه‌مته‌رخه‌میه‌كی روون و ئاشكرا له حكوومه‌تدا هه‌یه” و روونیشیكرده‌وه، “ئه‌وه‌ی له سه‌رۆك وه‌زیران گوێبیستی بووین، ته‌نیا پاساو بوون، و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بێتواناییه بوون كه له ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كان و ده‌ستدرێژییه‌كانی ئاژاوه‌گێڕان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی به‌سره، سكشته‌كانی حكوومه‌تیان نیشان ده‌دا”.
ئه‌سه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “نوێنه‌رانی به‌سره چه‌ند چاره‌سه‌رێكیان بۆ قه‌یرانه‌كانی پارێزگه‌كه‌یان پێشنیازكردووه” و داواشی له عه‌بادی كرد، “به‌زووترین كات ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه‌ی خۆی و حكوومه‌ته‌كه‌ی پێكه‌ش بكات”، بۆئه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی نوێی به‌هێز له‌شوێنی ئه‌و دامه‌زرێنن.
ئه‌مرۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاماده‌بوونی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و پارێزگاری به‌سره و 172 په‌رله‌مانتار، دانیشتنێكی نائاسایی سه‌باره‌ت به دۆخی به‌سره به‌ڕێوه‌برد.