سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و فراكسیۆنی پارتی ئیدانه‌ی بۆردومانكردنی باره‌گاكانی دیموكرات ده‌كه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێران له رێگای موشه‌كی دوورهاوێژ بردومانی بنكه‌و باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی كرد, سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئیدانه‌ی بۆردومانه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی باره‌گاكانی هه‌ردوو حیزبی دیموكرات ده‌كه‌ن له كۆیه.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێه‌نێت، “به‌ناوی خۆمان و په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ئیدانه‌ی ئه‌م بۆمببارانه ده‌كه‌ین و داواكارین هه‌رچی زووه پێشیلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێندرێت”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، په‌رله‌مانی كوردستان ناڕه‌زایه‌تی خۆی ده‌رده‌بڕێت “له به‌كارهێنانی خاكی هه‌رێمی كوردستان” بۆ “هێرشكردنه‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و هه‌ر هه‌وڵێكی هاوشێوه كه ببێته پاڵنه‌رێك بۆ تێكدانی سه‌قامگیریی له هه‌رێمی كوردستان”.
هه‌روه‌ها پرسه‌و سه‌ره‌خۆشییش ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییان ده‌كات و هیوای زووچاكبوونه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت، داواش له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت ده‌كات فریای لێقه‌وماوان بكه‌وێت.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، ئیدانەی ئەو هێرشە ده‌كات کە بە پێچەوانەی تەواوی یاسا و رێککەوتنە نێودەوڵەتیەکانی وه‌سف ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، فراكسیۆنی پارتی، هێرشه‌كه به دەستدرێژییەکی راستەوخۆ بۆ سەر خاک و سەروەری وڵاتی له قه‌ڵه‌مداوه، لە هەمان کاتدا، هاوخەمی و سەرەخۆشی ئاراسته‌ی سەرکردایەتی هەردوو حیزبی دیموکرات و کەسوکار و هاوڕێیانی شەهیدەکان كردووه.
پێش نیوه‌ڕۆكی ئه‌مڕۆ، قه‌ڵای دیموكرات، كه باره‌گاكه‌ی هه‌ردوو حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حزبی دیموكراتی كوردستانی لێیه، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه مووشه‌ك باران كراوه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24 تا ئێستا 14 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌و 37 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.