دهزگای خێرخوازی بارزانی به هانای لێقهو ماوانی كۆیه دهچێت
دوای ئهوهی ئهمڕۆ ئێران له رێگای مووشهكی دوور هاوێژ هێڕشی كرده سهر بارهگای دهفتهری سیاسی و بنكهوبارهگاكانی دیكهی (حدك)و (حدكا) له ئهنجامدا ژماریهكی زۆری هاوڵاتیانی دهووروبهری كهمپهكه ئاوارهبوون, دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە راگەیاندراوێکدا، ئاماژە بەوە دەدات، کە دوای بۆمبارانکردنی بارەگا حزبی دیموکرات، هەر ئێستا کاروانێکی هاوکاری دەگەیەنێتە شاری کۆیە.
رەواج حاجی، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەوبارەوە رایگەیاند: ”ئێستا تیمەکانمان لە شاری کۆیەن، چاوەڕێی هاوکارییەکانین تاکو دابەشیان بکەین، نیو کاتژمێری دیکە هاوکارییەکان دەگات“.
بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەوەشی خستە روو، کە هاوکارییەکان، هاوکاری خێزانین و پێکدێ لە بەتانی، خواردنی خێرا، کێک، ئاو، کارتۆنی ئازووقە و پێداویستی منداڵانە“.
ئەمڕۆ شەممە 8\9\2018، بەهۆی بۆردومانی رژێمی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دیموکرات، 16 کەس شەهید بوون و نزیکەی 50 کەسیش بریندار بوون، بەهۆیەوەش خەڵکێکی زۆر ئاوارە بوون.