سه‌رۆك كۆماری عێراق: لێدان له باره‌گاكانی حزبی دیموكرات كارێكی باش نیه

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێران هێڕشی كرده سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران, له كۆیه,نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌لێدوانێكدا ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی سه‌ر باره‌گای حزبی دیموكراتی كوردستان ده‌كات.
له‌لێدوانه‌كه‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق، د.فواد مه‌عسوم هاتووه:” ئه‌مڕۆ 8-9-2018، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند: ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له شاری كۆیه جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆره، كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدو برینداربوون كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن.
رونیشكراوه‌ته‌وه:” به‌كارهێنانی هێز رێگایه‌كی باش نییه‌و پێویسته كێشه‌كان به رێگای ئاشتی و گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێن، داواش له كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵكی ئێران ده‌رگای گفتوگۆ‌و لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا بكاته‌وه‌و كێشه‌كان به رێگه‌ی دیبلۆماسی و ئاشتی چاره‌سه‌ر بكات.