روونكردنه‌وه‌یه‌ك له حزبی دیموكرات له باره‌ی بۆردوومانی ئه‌مڕۆی سه‌ر باره‌گاكانیان و ژماره‌ی شه‌هید و برینداره‌كانیان
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سوپای پاسداران له رێگای موشه‌كی دور هاوێژه‌وه هێرششیانكرده سه‌ر تێكۆشه‌رانی حزبی دیموكراتی ئێران له شاری كۆیه, سه‌رئه‌نجام بووه هۆی شه‌هید و بریندار بوونی ژماره‌یه‌ك سهركدهو پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و خزبه, له‌م چوار چێوه‌یه کۆمیسیۆنی سیاسیی نیزامیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ناو و ناسنامه‌ی “شه‌هیدانی” ئه‌مڕۆی بۆردومانه‌كه‌ی كۆیه بڵاوده‌كاته‌وه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه، له بۆردومانكردنی باره‌گاكانی هه‌ردوو حزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، له كۆیه، كه به (قه‌ڵای دیموكرات) ناسراوه، 14 پێشمه‌رگه “شه‌هیدبوونه” و 40 كه‌سی برینداربوونه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، دوو پێشمه‌رگه‌ش تا ئێستا بێ سه‌روشوێن بوونه و هیچ شوێنه‌وارێكیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی کۆمیسیۆنی سیاسیی نیزامیی حیزبی دیموکراتی کوردستان:
“لە پەلاماری مووشەکیی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەلای دیموکرات بە داخەوە 14 کادر و تیکۆشەری بە وەجی دیموکرات شەهید بوون و نزیک بە 40 کەسیش بریندار بوون. شەهیدەکان بریتیین لە:
1- کەریم مەهدەوی (کەریم سەقزی)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب.
2- ابراهیم ابراهیمی (برایم زیوەیی)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب.
3- نەسرین حەداد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب.
4- رەحمان پیرۆتی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب.
5- سوهەیلا قادری، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزب.
6- هاشم عەزیزی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزب.
7- عوسمان عوسمانی، تێکۆشەری لە مێژینەی حیزب.
8- کەریم رەسووڵزادە (مام شێرکۆ)، تێکۆشەری لە میژینەی حیزب.
9- هاوڕێ کارساز (هاوڕێ شێخانی)، کادری بەوەجی حیزب.
10- پێشەوا سەید عومەر، پێشمەرگە.
11- جەماڵ ئەکبەری، پێشمەرگە.
12- مەنسوور ئەکبەری پوور، پێشمەرگە.
13 – 14– دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە فێرگەی ئەم حیزبە کە هاوکات لەگەڵ قەلای دیموکرات کەوتەبەر هێرشی مووشەکی (ناوەکانیان بە رەسمی هێشتا رانەگەیەندراوە).
پێویستە بگوترێ دوو هاوڕێی پێشمەرگەشمان بێ سەروشوێنن و هێشتا شوێنەوارێکیان لێ نەدۆزراوەتەوە.”