رۆژێكی ئه‌م هه‌فته‌یه كرایه پشووی فه‌رمی.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی راده‌گه‌یه‌نێت: “ڕۆژی سێشه‌ممه 11ی ئه‌یلول له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم پشووی رەسمی ده‌بێت”.
له‌و باره‌وه، (نه‌به‌ز ئیسماعیل) گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێم رایگه‌یاند: “به‌گوێره‌ی یاسای پشووه ره‌سمییه‌كانی هه‌رێم كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووە، به‌بۆنه‌ی یه‌كی موحه‌ڕه‌م، سه‌ری ساڵی كۆچییه‌وه كه ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته ڕۆژی سێشه‌ممه 11ی ئه‌یلول، له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی هه‌رێم ده‌بێته پشووی رەسمی”.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه.” كه به هه‌مان شێوه رۆژی 10ی موحه‌ره‌میش كه به ڕۆژی عاشورا ناسراوه و ده‌كه‌وێته رۆژی چوارشه‌ممه 19ی ئه‌یلول، له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومییه‌كانی هه‌رێم پشووی رەسمییه.