ریال مه‌درید نزیكه‌ له‌م یاریزانه‌ گه‌وره‌یه‌ و یاریزانه‌كه‌ش تامه‌زرۆیه‌.

راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی وڵاتی ئیسپانی  ئاشکرای دەکەن، پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس، دەیەوێت لە ریزەکانی ئەم یانەیە بڕوات و پەیوەندی بە خولی ئیسپانیاوە بکات.

له‌و باره‌وه‌ پێگەی دۆن باڵۆنی ئیسپانی ئاشکرای دەکات.” كه‌ یاریزان دیبالا بیر لە چوون لە یانەی یۆڤانتۆس دەکاتەوەو هۆکارەکەشی هاتنی رۆناڵدۆیە بۆ یانەی یۆڤانتۆس.

بە پێی هەواڵی سەرچاوەکەش بێت.” یاریزان دیبالا لە ئێستادا لە یانەی خانمە پیرەکە خۆشحاڵ نیەو دەزانێت بە شێوەیەکی رێخراو دەرفەتی یاریکردنی پێنادرێت لە دوای هاتنی رۆناڵدۆ بۆ یانەکەی.

لە کۆتایدا دۆن باڵۆن نوسیویەتی.”كه‌ دیبالا نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس تەواو بکات خواستنی ئەو پەیوەندیکردنە بە یانەی ریاڵ مەدریدەوەو یاریکردنە لە خولی ئیسپانیا.

Back to top button