ئینگلیزه‌كان له‌ نێو خاك و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان تووشی شۆكبوون و دۆڕان.

لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپاو لە رکابەرییەکانی گروپی چوارەم لە ئاستی یەکەم، هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەراو ئیسپانیا، لە ناو یاریگای وێمبڵی لە لەندەن رووبەڕووی  یەکتربونەوەو لە ئەنجامدا ئیسپانیا بە را‌هێنەرایه‌تی لویس ئینریکی، توانی تاڵاوی دۆڕان بە چوارەمی مۆندیالی 2018 بچێشێت و یاریەکەی  (2-1) لێ بباتەوە.”

لەیارییه‌كه‌ و له‌ خوله‌كانی سەرەتای یاریەکە له‌ خوله‌كی 11، راشفۆرد توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ ئینگلتەرا تۆمار بکات و دواتر ئیسپانیا بە دوو گۆڵی ساول لە خولەکی 13 و رۆدریگۆ لە خولەکی 32 ، وەڵامی ئینگلیزەکانی دایەوەو توانی تایمی یەکەم (2-1) بە سودی خۆی بە کۆتا بێنێت.
لە تایمی دووەمی یاریەکە هەردو هەڵبژاردە هەوڵی گۆڕینی ئەنجامی یاریەکەیاندا، بەڵام لە کۆتایدا یاریەکە هەر بەو ئەنجامە مایەوەو هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهات و هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی یەکەم سەرکەوتن لە یەکەم دەرکەوتنی لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا توشی ئینگلتەرا بکات.

Back to top button