داعش له مه‌خموور جوڵه‌ی زۆر بووه و هێزه عێراقییه‌كان بێده‌نگن.
فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه، ئاشكرای ده‌كه‌ن، كه تیرۆریستانی داعش له ده‌ووروبه‌ری مخمور ده‌ستیان به جوڵه كردووه و بوونه به مه‌ترسی بۆ ناوچه‌كه و سوپا و هێزه عێراقییه‌كان لێیان غافڵن.”
به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌كی باوه‌ڕپێكراو له چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی هیزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنوری مه‌خمور، تیرۆریستانی داعش له ده‌ووروبه‌ری مه‌خموور و چیایی قه‌ره‌چوغ تا دێت جوڵه‌یان زیاتر ده‌بێت و هێزه عێراقیه‌كانیش لێیان بێده‌نگن و چه‌ندین جاریش شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبنه‌وه روویداوه له نێوانیان.”
فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ن.” كه هڵكی مه‌خموور و گونده‌كانی ده‌ووروبه‌ری داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ ناوچه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوپایی عێراق و هێزه‌كانیان ناتوانن ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه بپارێزن و له ئێستاشدا تیرۆریستانی داعش له هه‌وڵی ئه‌وه‌ن شوێن و ده‌سڵاتی خۆیان له ناوچه‌كه فراونتربكهن و ترسیش كه‌وتۆته دڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه.”
ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێت.” كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌درێژایی چیای قه‌ره‌چوغ له سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیانه‌وه چاودێری وردی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه نایشارێته‌وه كه كه‌مته‌رخه‌می سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی وایكردووه كه له‌ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتیاندا داعش ده‌ستی به‌جموجۆڵ و كرده‌وه‌ی تیرۆرستی كردووه‌ته‌وه.