وهرزش بكه و مێشكت بههێزبكه.
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەردكەوتووە پەیوەندی پتەو هەیە لە نێوان جووڵەو چاڵاكی لەشی مرۆڤ و مەترسی لاوازبوونی هەستكردن و بیركردنەوەی مێشك، هەروەها بەڵگەكان لە زیادبووندان بەوەی وەرزشكردن مەترسی لاوازبوونی مێشك و بیركردنەوە كەمدەكاتەوە.”
لە دواترین توێژینەوەدا زاناكان توانیان لەباتی پەنابردن بۆ بیرەوەری لاوازی كەسەكان، چاڵاكی لەش تۆماربكەن، زۆرینەی توێژەرەوەكانی لێكۆڵینەوە لەسەر چاڵاكی لەش و لاوازبوونی بیركردنەوە ئەنجامدەدەن پشتیان بە زانیاری كەسەكە دەبەست، لەبەرئەوە لەتوێژینەوەكەدا پرسیاریان لە كەسەكان دەكرد، بۆ نموونە ئایا لە هەفتەی ڕابردوودا چ جۆرە چاڵاكیـیەكی لەشیان ئەنجامداوە، بەڵام لە بواری خستنە بەردەستی زانیاری لەلایەن كەسەكانەوە لەسەر خۆیان گرفت هەیە.
(لۆرا مەدڵتن) لە پەیمانگەی توێژینەوەكان لە زانكۆی (واترلوو) لە كەنەدا رایگەیاند، خەڵكی بەبیریاندا نایەت چیان كردووە، هەروەها بەشێوەیەكی سروشتی زانیاری زیاتر لەسەر هەندێك چاڵاكی تایبەت دەدەن بەراورد بە چاڵاكی دیكە، بۆ بازدان بەسەر ئەم كێشەیەدا (مەدڵتن) بۆ پـێوانەی چاڵاكی لەش تەكنیكێكی بەكارهێنا ئاوی تایبەتی تێدا بەكاردێت كە پێوانەی گۆڕانكاری هایدرۆجین و ئۆكسجینی تێدادەكرێت.
لە توێژینەوەكەدا بەشداربووان بۆ ماوەی پێنج ساڵ كەمێك لەو جۆرە ئاوەیان دەخواردەوەو پاشان پێوانەی گۆڕانكاری هایدرۆجین و ئۆكسجین لە میزیاندا ئەنجامدەدرا، بەم ڕێگەیەش تواندرا بەكارهێنانی وزە پێوانە بكرێت.
مەدڵتن دەڵێت، ئەوەی بۆیان دەركەوت پەیوەندیـیەكی بەهێز لە نێوان بەكارهێنانی وزەو چاڵاكی و مەترسی لاوازبوونی بیركردنەوە هەیە.
راشیگەیاندووە، بۆیان دەركەوت لە كاتی بەكارهێنانی وزەدا مەترسی لاوازبوونی چاڵاكی مێشك بە ڕێژەی (90%) لای ئەو كەسانەی چاڵاكیان ئەنجامدەدا كەمبۆتەوە بەراورد بەوانەی ئاستێكی كەمتر چاڵاكیان ئەنجامدەدا.
هەروەها هەمان سەرچاوە دەڵێت لە توێژینەوەیەكی دیكەدا كە لە فەرەنسا لە لایەن (ماری نۆیل) لە دامەزراوەی تەندروستی گشتی لە پاریس لەسەر كۆمەڵێ خانم ئەنجامدرا سەبارەت بەو فاكتەرانەی مەترسین لەسەر نەخۆشیەكانی دڵ وەك قەڵەوی و شەكرە، دەڵێت ئەو ئافرەتانەی ڕۆژانە بۆ ماوەی نیو كاتژمێر ڕۆشتنیان ئەنجامداوە كەمتر تووشی لاوازی مێشك و بیركردنەوە بوون.
(ئێریك لارسن) لە زانكۆی سیاتڵ دەڵێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی بەڵگەكان كە چاڵاكی پەیوەندی هەیە بە بەردەوامی تەندروستی مێشكەوە، دەبێت توێژینەوەكان لە ئێستادا سەنگی بخەنە سەر ئەوەی خەڵكی هانبدەن بۆ ئەنجامدانی چاڵاكی لەش بە تایبەتی كاتێك دەچنە تەمەنەوە.