نێچیرڤان بارزانی : پارتی و لایهنهكان جهختیانكردووهتهوه كه ههڵبژرادن لهكاتی خۆیدا ئهنجام ئهدرێت
ئهمڕۆ یهك شهممه ۹ی۹ی۲۰۱۸ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردسان بۆ تاووتوێکردنی هەڵبژاردنی پهرلهمانی کوردستان و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقی کۆبوونهوه ،دوای كۆتایی ھاتنی كۆبوونەوەكه نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردسان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ، لەبارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕایگهیاند:” ھەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا دەكرێت و لایەنەكانی دیكەش جەختیان لەسەر ئەوەكردووەتەوە، نەك تەنھا پارتی”.
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی لهبهشێكی تری گفتوگۆ ڕۆژنامهوانییهكهیدا گووتی :” سبەی لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبینەوە، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەمان چۆنیەتی بەشداریكردن لە حكوومەتی نوێی عێراق دەبێت”.
لهبارهی گفتوگۆكانی شاندی ھاوبەشی پارتی و یەكێتی لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، دهڵێت: “كۆبوونەوەكانمان بەردەوامە و لەنێوخۆشماندا كۆبوونەوە دەكەین بۆ ئەوەی دوا بڕیاربدەین. ھەروەھا بڕیارە ۱۵ ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق جارێكی دیكە كۆببێتەوە، ھیوادارین تا ئەوكات لەنێوخۆمان و لایەنەكانی دیكەش بگەینە ئەنجام و لایەنە سیاسییەكانی دیكە ئەوانیش جەختیان لەوەكردووەتەوە كە دەبێ پێكەوە بچینە بەغدا”.”.