پارتی و یهكێتی پێكهوه و لایهنه ناڕازییهكان بهجیا دهچنه بهغدا
یەکێتی و پارتی پێکەوە ،لایەنە ناڕازییەکان بە جیا پڕۆژەیان بۆ چوونهوه بەغدا ھەیە، لایهنه ناڕازییهكان به قسهی خۆیان ھەموو ھەوڵێکیان بە ئاراستەی دروستکردنی کۆدەنگی و یەکخستنی نێو ماڵی کوردە بۆ بەشداریكردن لە پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق ،بهڵام ههم پارتی و یهكێتی ههمیش لایهنهناڕازییهكان کۆکن ئهگەر نێو ماڵی کورد تەبا نەبێت، جێبەجێکردنی داواكاری و پڕۆژهكانیان کارێکی ئاسان نابێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان چوار لایەنە ناڕازییەکە ئامادەییان نیشانداوە، کۆدەنگی لەنێوان خۆیان و یەکیتی و پارتی دروست بکەن و بۆ رۆژانی داھاتووش لەسەر ئەو کۆدەنگییە کۆدەبنەوە،کۆبوونەوەکانی ئەم دوایەی نێوان لایەنەکان ئومێدی بەخشیووەتە ھاووڵاتیانی کوردستان، ھاوپەیمانی دیموکراسیش پڕۆژەیەکی پیشکەش بە تەواوی لایەنەکان کردووە تا بەیەک گوتارەوە بڕۆنە بەغدا.
عوسمان کاروانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند: “ھەمشیە ئێمە لەگەڵ ئەوەدابووین كە نێوماڵی كورد تەبا بێت، بەڵام تائێستا پارتە دەسەڵاتدارەكانی كوردستان بەرپرسن لەو ناتەباییەی كە لەنێوماڵی كورددا ھەیە. چوار لایەنەكە بە جیا و یەكێتی و پارتیش بە جیا پێكەوە دەچنە بەغدا”.
لای خۆیهوه موئمین زەڵمی، ئەندامی ئەنجوومەنیقهوارهكهی بهرههم ساڵح گووتی: “دەستپێشخەریمان راگەیاندووە و داوای دیالۆگی نیشتمانیمان كردووە، ئەو دیالۆگە كاركردنە بە ئاراستەی یەكخستنی ھەوڵەكان، بۆ ئەوەی پێكەوە بچینە نێو دانووستانەكان لە بەغدا”.
ململانێی سیاسی چەند ساڵێکە زیانێکی زۆری بە کورد گەیاندووه، بهردهوامبوونی ململانێكانیش کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیان و گوزەرانی تاک بەتاکی كۆمەڵگە دروستکردووه، بۆیە لایەنەکان رابردوویان لەپێش چاوە ماوە و ئەیانەوێت ئەمجارە کۆدەنگبن بە مەبەستی گەیشتن بە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان.