جموجۆڵی هێزه شیعییه‌كان چڕ ده‌بێته‌وه‌و كوتله‌ی سه‌دری پشت ده‌كاته عه‌بادی
به‌هۆی خۆپیشاندان و گرژییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی پارێزگای به‌سره، چانسی عه‌بادی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ویلایه‌تی دووه‌م كه‌مبووه‌ته‌وه و هێزه شیعییه‌كانیش به دوای جێگره‌وه‌یه‌كی گونجاوتردا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كاندیدی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكرێت.
له دوای خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای به‌سره جموجۆڵه‌كانی هێزه شیعییه‌كان چڕبوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له نێوان هاوپه‌یمانییه‌تی سائیروونی موقته‌دا سه‌در وهاوپهیمانییهتی فه‌تحی هادی عامری، مه‌به‌ستیش لێی راگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانییه.
وێبسایتی “بغداد پۆست”، له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه ڕایگه‌یاند: “هه‌وڵه‌كانی ئێستا یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانه، ره‌نگه له چه‌ند كاتژمێری داهاتووش رێككه‌وتنی نێوانییان رابگه‌یه‌ندرێت”.
وێبسایتی “بغداد پۆست” له زاری سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌شڵێت :” چه‌ند ناوێك له‌ناو هێزه شیعییه‌كان ئاڵوگۆڕ كراون بۆ ئه‌وه‌ی ببنه كاندیدی یه‌كلاكه‌ره‌وه و هاوپه‌یمانی نه‌سری حه‌یده‌ر عه‌بادییش، ره‌زامه‌ندی سه‌ره‌تایی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی جێگره‌وه ده‌ستنیشان بكرێت.
دوای ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هاوپه‌یمانی سائیرون و فه‌تح داوا له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ده‌كه‌ن، خۆی و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له گه‌رمه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ راگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو، عه‌بادی بۆ مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا و وه‌رگرتنی دووه‌م ویلایه‌ت، پشتی به سه‌در به‌ستبوو ،به‌ڵام كوتله‌ی سه‌دری پشتی كرده عه‌بادی و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی لێده‌كات .