مه‌سروور بارزانی پێشوازیكرد له جەنەراڵ جوزێف ئەندرسۆن كرد
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ۹ی۹ی۲۰۱۸ مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له جەنەراڵ جوزێف ئەندرسۆن، بەڕێوه‌بەری سەنتەری هەماهەنگی ھاوپەیمانان لە کوردستان و شاندێكی یاوه‌ری.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانیی خۆی به‌رامبه‌ر بۆردوومانكردنی باره‌گای حزبی دیموكرات له كۆیێ نیشان دا و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری شه‌هیدان كرد و هیوای به په‌له چاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواست.
دواتر دواپێشهاته سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كانی ناوچه‌كه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا و دووپات له هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزی هاوپه‌یمانان له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كارپێكراو كرایه‌وه؛ هه‌روه‌ها تیشكخرایه سه‌ر رێكخستنه‌وه و زیاتركردنی مه‌شق و راهێنان به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ئاماژه به‌وه‌درا، به‌هێزكردنی پێشمه‌رگه ده‌بێته هۆی سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه تیشك خرایه سه‌ر ره‌وشی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به گشتی و بارودۆخی كه‌ركووك به‌تایبه‌تی، كه ئه‌وه‌ی له‌وێ روو ده‌دات مایه‌ی نیگه‌رانییه و پێویسته هۆكاری نیگه‌رانییه‌كان نه‌هێڵدرێن، له‌وباره‌وه مه‌سروور بارزانی رایگه‌یاند، به لای ئێمه‌وه كه‌ركووك داگیر كراوه و رووداوه‌كان قبووڵكراو نین، پێویسته له چوارچێوه‌ی مادده‌كانی ده‌ستوور بارودۆخی كه‌ركووك بێته چاره‌سه‌ر.
هه‌ر له‌م دیداره‌دا ئاماژه به په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا درا، كه پێویسته به‌ره‌و په‌یوه‌ندی ستراتیژی بچێت ، ئاماژه‌ش به په‌ره‌ستاندنی چالاكیی گرووپه تیرۆریسته‌كان درا، كه ئه‌گه‌ر به جیددی هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌گشتی نه‌نرێت، پێشبینی ده‌كرێت له داهاتوودا به‌ناو و فۆرمی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر بكه‌ن.