ئێران زانیاری له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كیه‌كه‌ی سه‌ر قه‌ڵای دیموكراتی ئاشكرا ده‌كات
له راگه‌یاندراوێكدا سوپای پاسدارانی ئێران به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ئه‌نجامی هێرشی سه‌ر بارهگاكامی دیموكرات له كۆیه راگه‌یاندوو، كه به‌هۆی ئه‌م هێرش چه‌ندین شه‌هید و بریندار بوون له هه‌ردوو حزبی دیموكرات كه‌وته‌وه”.
سوپای پاسداران له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا راشی گه‌یاندووه”حەوت مووشەکی مەودا کورت کۆبوونەوەیەکی سەنتەری سەرکردەكانی دیموكراتی كردووه‌ته ئامانج، دەڵێت: “ئەو سەنتەرەیان تێکشکاندووە کە پلانگێڕی دژی ئاسایشی نەتەوەی ئێرانی تێدا کراوە، ئەوەشی نەشاردۆتەوە: “هێرشەکە لەلایەن یەکەی مووشەکی سوپای پاسداران بە بەشداری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام دراوە”.
شایانی باسه رۆژی پێنج شه‌ممه، 8ی 9ی 2018 كاتژمێر 10ی به‌یانی ئێران حه‌وت مووشه‌كی مه‌ودا كورتی ئاراسته‌ی سه‌نته‌ری قه‌لای دیموكرات كردوو، له ئه‌نجامدا 30 بریندار و 16 شه‌هیدی لێكهوتهوه، له‌به‌رامبه‌ر دا سوپای پاسداران به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له هێرشه‌كه راگه‌یاند” به‌ڵام پێشتر راگه‌یاندرابوو كه باڵی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بوون له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشه”.