به‌گوتارێكی مێژووی سه‌رۆك بارزانی پارتی ده‌ست ده‌كات به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن

ئه‌مرۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا‌و له كۆبوونه‌وه‌كه به‌گوێره‌ی قسه‌ی قسه‌كه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام دراوه له‌و باریه‌وه، گوته‌ێژی پارتی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند”كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەركردایەتییان وابەستە بووە بە هەڵبژاردنی هەرێم و، چۆنیەتیی بەشداریكردنیان لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكاندا بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی عێراق. ئاشكرایشی كرد، ١١ی مانگ بە گوتارێكی سەرۆك بارزانی، وەكو پارتی دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەن”.
هه‌ر له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌شلێـ” ئەوان چ بە هاوبەشی لەگەڵ یەكێتیدا، چ دووقۆڵی لەبارەی چۆنیەتیی بەشداریكردنی كورد لە پێكهێنانی كابینەی نوێی عێراق، گفتوگۆیان لەگەڵ چوار لایەنەكەدا كردووە و، لە پێناو یەكڕیزی و یەكدەنگیی كوردیشدا بەردەوام دەبن، كە لەسەر دوو تەوەر گفتوگۆیان كردووە، وەك هەڵبژرادنی هەرێم، هاوكات بابەتی پێكەوەیی كورد لە پێكهێنانی كابینەی نوێی عێراقدا، كە هەموان هەوڵ بدەن لە ئایندەشدا پێكەوە بمێنن، تا هێزێكی زیاتریان لە بەشداریدا هەبێت، هه‌روه‌ها ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ئەوانیش چوارقۆڵی قسەیان كردووە، بەڵام جارێ بڕیاری كۆتاییان نەداوە، “ئێمە گوتوومانە گەر بكرێت كۆبوونەوەی شەشقۆڵی لە هەرێم و لە بەغدایش بكەین”.
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد” ئەوان پڕۆژەی خۆیان بە نووسین رادەستی هەردوو كوتلەی سەرەكی كردووە و دا‌واشیان كردووە، بە نووسین وەڵامی پڕۆژە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتی بدەنەوە، كە خۆی لەسەر هەرسێ بنەمای تەوافوق، تەوازن و شەراكەتدا دەبینێتەوە و، كەركووك و ماددەی ١٤یش سەردێڕی پڕۆژەكەیانە، لەمەڕ سەردانیكردنی شاندە عێراقییەكان،گوته‌بێژكه تیشكی خستە سەر بەردەوامیی سەردانیكردنی شاندی كوتلەكان بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆك بارزانی، كە تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.
هه‌روه‌ها محموود محه‌مه‌د گوتیشی” ئەوان سوورن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا، گوتیشی: “لایەنەكانیش زۆربەی هەرەزۆی لەگەڵ ئەنجامدانیدان، هیچ قەلەقییەك بۆ ئەنجامنەدانی نەماوەتەوە”، ئەوەشی ئاشكرا كرد، كە رۆژی ١١ی مانگ بە گوتارێكی سەرۆك بارزانی وەكو پارتی دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەن.
له‌باره‌ی هێرشی سه‌ر حزبه‌كانی دیموكرات، گوته‌بێژه‌كه‌ی پارتی ده‌شلێـ”هەڵوێستی ئێمە هەمان هەڵوێستی سەرۆك بارزانییە، بە داخەوەین بۆ ئەو كارە، بە تۆپ و كوشتن، كێشەی كورد چارە ناكرێت، بەڵكوو دەبێت زمانی دیالۆگ و لێكتێگەیشتن بۆ چارەكردنی كێشەی كورد هەبێت، بەهیواین كارێكی وەها دووبارە نەبێتەوە”.