كه‌ركوك داعش بۆرییه‌كی نه‌وت ده‌ته‌قێنێته‌وه
۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تێكی ڕه‌شی میژووی كه كورد جارێكی تر به هۆی خیانهتهكهوه له قۆناغ و بارودۆخێكی تردا به خاك و خه‌ڵكه‌وه فرۆشرا ،ئه‌وانه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كانیان فرۆشت گروپێكی خیانه‌تكارو هه‌رزه‌كاری ناویه‌كێتی بوون ،له دوای خۆیان هیچ شانازییه‌كیان به‌جێ نه‌هێشت جگه له‌شه‌رمه‌زاری و خیانه‌تێكی تری مێژووی بۆ سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژوی خۆیان و حیزب و بنه‌ماڵه‌كانیان .
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ۹ی۹ی۲۰۱۸ لە سنووری کەرکووک چەند چەکدارێکی داعش بۆرییەکی نەوتیان تەقاندەوە و تاوەکو ئێستاش ئاگرەکە کۆنترۆڵنەکراوە.
عەمید ئیدریس رەفعەت، بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک رایگەیاند:” بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە چەکدارانی داعش لە رێگەی دوو بۆمبی چێندراوەوە بۆرییەکی نەوتیان لە نزیک گوندی قەرەدەرە لەنێوان دووبز و کەرکووک تەقاندەوە و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە.
بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک گوتیشی: “بەهۆی نەمانی پێشمەرگە لەو سنوورە بۆشاییەکی ئەمنی دروستبووە و هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی ناتوانن کۆنترۆڵیبکەن چونکە شارەزای ناوچەکە نین، داعش‌یش بەشێوەی پارتیزانی کردەکانی ئەنجامدەدات”.
لای خۆیه‌وه شێخ عەزەدین تاڵەبانى، كه كۆمپانیای پاسه‌وانی بۆرییه نه‌وتییه‌كانی هه‌بوو، ڕایگه‌یاند: “له‌دواى 16ی ئۆکتۆبه‌ری رابردوه‌وه چەند جارێک خۆپیشاندانمان کرد لە دژى ئەوەى کە بۆ ماوەى سێ مانگ موچەمان پێ‌نادرێت، بەڵام خۆپیشاندانەکان بێسودبون ناچار له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ته‌واوی به‌ڵێنده‌ره‌كان پاسه‌وانه‌كانیان نارده ماڵه‌وه”.
شێخ عەزەدین تاڵەبانى ده‌شڵێت: “نزیكه‌ی 60 به‌ڵێنده‌ر گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی باكور هه‌بوو بۆ پاراستنی بۆرییه نه‌وتییه‌كان له هێرشی چه‌كداریی، هه‌ر به‌ڵێنده‌ره و 100 بۆ 500 پاسه‌وانی هه‌بوو ئێستا هه‌موویان كاره‌كانیان راگرتوه”.
له‌پاش خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.