عه‌لی عه‌ونی :خیانه‌تكارانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر خه‌ریكی دڵساردكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و بنكۆڵكردنی حكومه‌تن
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان مژده‌ی له دایكبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و باسی په‌لاماری شێتانه‌ی توركیا‌و ئێران بۆ سه‌ر كوردستان ده‌كات .
عەلی عەونی، بەرپرسی لقی ١٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک له ژیر ناونیشانی (کوردستان و دڕندەیی داگیرکەران ) نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” ئەمڕۆ ۸ی۹ی۲۰۱۸ بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکرات بەر پەلاماری دڕندەکانی کۆماری ئیسلامی فارسی کەوتن”.
له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا به‌رپرسی لقی ۱۰ـی پارتی ده‌شڵێت:” دەوڵەتی کوردستان لە ساتەوەختی لەدایکبوونە، تورکیا و ئێران شێتانە پەلاماری کوردستان و کوردان دەدەن ، لە ناوخۆ خیانەتکارانی ۱٦ی ئۆکتوبەر و دەست و پێوەندەکانیان خەریکی دڵ‌سارد کردنی کوردستانیان و بنکۆڵ کردنی حکومەتی کوردستانن”.
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان نوسیویه‌تی :” ئەوانەی دەیانەویست بۆ ھاوکاریی برایانیان بچنە عەفرین، با بفەرموون لە دژی ئەم پەلامارە ھەڵوێست بنوێنن ! ھەڵبژاردنەکانی کوردستان دەکەین ئەگەر تەنانەت ھەولێریش بوردمان بکەن”.
له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی لقی ۱۰ـی پارتی ده‌شڵێت:” بۆ حکومەتی بەناو عێراق ئەگەر بوونی ھەبێت، شەرمەزارییەکی گەورەیە ، بۆ ئەمریکا و ئەورۆپا کە نەیانھێشت ئێمە سەربەخۆ بین، ئێستا با بھێن و ئەو سنورەی نەیانھێشت ئێمە بە سەربەخۆیی بیپارێزین، لە پەلاماری داگیرکەران بپارێزن”.