بازیانی:تا چوار رۆژی تر رووداوی تر له‌ عێراق رووده‌دات

شرۆڤه‌كاری سیاسی د. محه‌مه‌د بازیانی له‌ لێدوانێكی دا رایده‌گه‌ێنێت” ئەمڕۆ ئەمەریکا بڕیاری دا بۆ ماوەی چوار ڕۆژ چالاکییەکانی لە عێراق ڕاگرێت و تا دێت ڕەوشی عێراق بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەچێت، ده‌شلێـ”پێکھێنانی حکوومەتێکی فریاگوزار بۆ ڕەوشی عێراق زۆر نزیکە”.

د.محه‌مه‌د بازیانی له‌ لێدوانێكی دا بۆ مالپه‌ری فه‌رمی پارتی ده‌لێت”لایەنەکان ئامادە نین بگەنە ڕێککەوتن و ڕەوشی وڵاتیش تا دێت ئاڵۆزیی زیاتر بە خۆیەوە دەبینێت، بە تایبەتی لەو چەند ڕۆژەی دوایی عێراق کەوتووەتە قۆناغێکی نوێی مەترسیدار و بە ھەموو لایەک زەنگی مەترسییان لێداوە، لەوەی ناوچەکە لەسەر ئاگردانە و چیی تر عێراق بەرگەی ئەو ھەموو کێشەیە ناگرێت، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی نزیکی دابێ چەندین ڕووداو لە عێراق ڕوو بدەن، ئەگەریش ھەیە ڕەوشەکە بگاتە ئەوەی کۆدەتایەکی سەربازی لە عێراق ڕوو بدات، یانیش زۆر نزیکە لایەنەکان بگەنە ئەنجامێک بۆ پێکھێنانی حکوومەتێکی کار بەڕێکەر، بەتایبەتی دکتۆر ئەیاد عەلاوی زۆر بەئاشکرا باسی لە پێکھێنانی حکوومەتی کاربەڕێکەر و فریاگوزار کردووە، ئەمە لە ھەمووی نزیکترە، چونکە پێشتر ئەزموونمان لەگەڵ لێدوانەکانی ئەیاد عەلاوی ھەیە.”

هه‌روه‌ها بازیانی ده‌شلێـ”ئیدارەی ترامپ دەیەوێ فشار بخاتە سەر لایەنەکانی عێراق و دەشڵێت: “ئەمەریکای سەردەمی ئوباما بەسەرچوو ئێستا ترامپ ھێزی ڕەق بەکار دێنێت و دەیەوێ بە ڕاگرتنی چالاکییەکانی بە لایەنەکانی عێراق بڵێت، گوێڕایەڵی ئەمەریکا بن و بگەنە ڕێککەوتن.”

Back to top button