لاهور جه‌نگی راسته‌وخۆ به‌شداری مووشه‌كبارانی قه‌لای دیموكراتی كردووه
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ماوه‌ی زیاتر له سێ هه‌فته‌یه ئێران ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ مووشه‌كبارانكردنی قه‌لای دیموكرات، لێدان له هه‌ردوو حزبی دیموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان ئێران هه‌م له رێگای جاسوسه‌كانی له‌ناو حزبی دیموكراتی كوردستان، هه‌م له رێگای لاهور جه‌نگی به‌رپرسی ده‌زگای دژه تیرۆری یه‌كێتی و زانیاری ئه‌م حزبه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حزبه‌كانی دیموكرات به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه، له ھێرشه‌كه‌دا چه‌ند ده‌زگا و كۆمپانیایه‌ك له سنوری زۆنی سه‌وز به‌شداریان كردووه، ده‌لێت له‌رێگای (GPS) زانیاری دراوه به سه‌كۆی مووشه‌كی ئێران، كه چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌وكاته هێزه‌كانی دژه تیرۆری یه‌كێتی خه‌ریكی بوون، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ئاسیاسێل هه‌م له‌رێگای دیاری كردنی شوێنی سه‌ركرده‌كان، هه‌م له‌رێگای پچرانی خه‌ته‌كه‌ی، به‌شداری هێرشه‌كه‌ی كردووه”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات تا به ئامانج گرتنی مووشه‌كه‌كان، ده‌زگای زانیاری و لاهور جه‌نگی سه‌رپه‌رشتی زانیاریه‌كانی (GPS) كردووه و چاودێری كۆی دۆخه‌كه‌ی كردووه،ئه‌مرۆ سوپای پاسدارن بێ ناوهێنانی ئاراسته‌كردنی موشه‌كه‌كان، رایگه‌یاند” بۆردومانەكە لەرێگەی 7 موشەك ئەنجامدراوەو جەختیكردووەتەوە، كە ئەگەر ئەو گروپانە لەجوڵەكانیان بەردەوامبن، ئەوە هێرشی تر ئەنجامدەدەنەوە”.
له كاتی ئه‌نجامدانی هێرشی مووشه‌كبارانی سه‌ر قه‌لای دیموكرات، هیچ میدیایه‌كی زۆنی سه‌وز بۆیان نه‌بوو هیچ زانیاریه‌ك بڵاو بكه‌نه‌وه”.
لاهور جه‌نگی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ته‌واوی زانیاری و به‌شداری له ئۆپراسیۆنه‌كه كردووه، خۆی سه‌ر په‌رشتی گواستنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان و (GPS)، كردووه”. هێزه‌كانی ئێرانیش له‌رێگای جل و به‌رگی دژه تیرۆری یه‌كێتی له‌كاتی ئه‌نجام دانی مووشه‌كبارانه‌كه، چاودێریان كردووه له نزیك قه‌لای دیموكرات”.