حدكا: ھەڵوێستەکەی بارزانی جێگەی ڕێز و ئیحترامە ئه‌ركی نیشتیمانی خۆی به‌جێگه‌یاندووه‌

تاھیر مەحموودی، بەرپرسی دەزگای ڕێکخستنی گشتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران،ڕایگەیاند: “ئەوە یەکەمجار نییە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری کۆیە تۆپبارانی بنکە و بارەگاکانی ئێمە بکات، بەڵام لەدوای ساڵی ١٩٩٦ەوە، ئەمە یەکەمجارە بەو قورسییە بارەگاکانمان لەشاری کۆیە تۆپباران بکرێت”.

بەرپرسی دەزگای ڕێکخستنی گشتی حدكا ڕاشیگه‌یاند:” هێرشەکە سەلمێنەری ئەو قسانەی بەرپرسانی سوپای پاسدارانە کە هەڕەشەیان کردبوو، بە ئاشکرا هێرش بکەنە سەر بنکە و بارەگاکانی دیموکرات”.

بەرپرسه‌كه‌ی دەزگای ڕێکخستنی گشتی حدكا گووتی:” کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دوژمنی سەرەکیی خۆیانی دەزانن، جگە لەوەش، خەبات و تێکۆشانیان بەر لە ھاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی پێکردووە و بەدەوامیش دەبن ، بەھۆی بۆردومانەکەی دوێنێی سوپای پاسدارانەوە، وەکوو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، دوو شەھید و سێ برینداریان ھەیە، بەڵام ژمارەی شەھیدەکانی ھاوڕێیانی پێشوویان لە (حدک) بەرە بەرە زیاد دەکات و هەردوو لایەن ١٧ شەھید ٤٠ برینداریان هەیە”.

تاھیر مەحموودی، بەرپرسی دەزگای ڕێکخستنی گشتی حدكا ده‌ڵێت:” ھێرشەکەی سوپای پاسداران بەر لەوەی ھێرش بێت بۆ سەر حزبی دیموکرات، ھێرشە بۆ سەر سەروەریی خەڵکی هەرێمی کوردستان. ده‌شڵێت: ”ھەڵوێستەکەی بارزانی و حزبەکانی دیکە، جێگەی ڕێز و ئیحترامە و ئەوان ھەڵوێستی نیشتمانیی خۆیان بەجێ گەیاندووە“.
بەپێی زانیارییەکان، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هاوکاریی گرووپێکی نێو یەکێتی و بە سوودوەرگرتن لەو سەکۆ مووشەکییەی کە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دایناوە، بۆردومانەکەی دیموکراتەکانی لە کۆیە ئەنجام داوە و پاش هێرشی مووشەکەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بارەگای هەر دوو لایەنی حزبی دیموکرات لە کۆیە، سوپای پاسداران بە فەرمی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ و هەڕەشەی هێرشی زیاتر لە پارتەکانی ڕۆژهەڵات دەکات.

Back to top button