خواكوڕك زانیاری وورد له باره‌ی هاوكاری لاهور جه‌نگی و هێرشه‌كه‌ی قه‌ڵای دیموكرات ئاشكرا ده‌كات
سوپای پاسدارانی ئێران بە فەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لە مووشەكبارانی بارەگاكانی دیموكرات لە كۆیە ڕاگەیاندو هەڕەشەی وەشاندنی گورزی تووندتر دەكات، هێرشەكە بە ۷ مووشەكی زەمین بە زەمین‌و بەشداریی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئەنجامدراوە.
سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆیه‌ك شه‌ممه ۹ی۹ی۲۰۱۸ لە ڕاگەیەنراوێكدا بە فەرمی ئەنجامدانی هێرشەكەی لە ئەستۆ گرت‌و ڕایگەیاند:” هێرشەكە لە كاردانەوەی چالاكییەكانی ئەو حزبانەدا بووە لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستان.
سوپای پاسدارانی ئێران ده‌شڵێت:” هۆشداریی دەدەینە گروپە تیرۆریستی و دژبەرانی شۆڕش و پشتیوانانیان، پاسدارانی شۆڕش و هێزە خۆجێیەكانی جێگیركراو لەسەر سنوورەكانی وڵاتی ئیسلامی، بە زانیاریی هەواڵگری و ئامادەیی هەمەلایەنە، بە هاوكاریی خەڵكی خۆشەویستی ناوچەكە، بە دووبارەكردنەوەی هەنگاوەكانیان، لەگەڵ وەڵامێكی سەختتر و گورزێكی تووندتر بەرەوڕوو دەبنەوە.”
ئێران له هێرشه‌كه‌یدا بۆ سه‌ر قه‌ڵای دیموكرات مووشەكی فاتیح ۱۱۰- B ی به‌كار هێناوه‌و ئاڕاستەی بارەگاكانی دیموكرات لە كۆیە كراون لە جۆری(فاتیح ۱۱۰- B) بوون، مووشەكی ( فاتیح ۱۱۰- B) دروستكراوی ئێرانەو تائێستا چوار نەوەی بەرهەم هاتووەو وردە لە پێكانی ئامانجەكەیدا، هەروەها ئێران ئەو جۆرە مووشەكەی داوەتە سوریا‌و لە شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەشدا بەكارهاتووە.
نەوەی دووەمی ئەو مووشەكە مانگی ۹‌ی ۲۰۰٤ دروستكراوەو تا ۲۵۰ كیلۆمەتر ڕۆیشتووە، نەوەی سێیەمی ۲۰۱۰ دروست كراوەو تا ۳۰۰ كیلۆمەتر دەڕوات نەوەی چوارەمی ۲۰۱۲ دروست كراوەو لەم نەوەیەیدا توانای وردیی پێكانی ئامانجەكەی بەرزكراوەتەوە ، مووشەكی فاتیح ۱۱۰ لەسەر مووشەكی زیلزال ۲ دروست كراوە، زیلزال ۲ مووشەكێكە توانای ئاڕاستەكردنی نییە، بەڵام فاتیح ۱۱۰ سیستمێكیان بۆ زیادكردووە كە ئاڕاستە دەكرێت بۆ پێكانی ئامانجەكەی.
ئێران فاتیح ۱۱۰ی داوە بە سوریا بەناوی M-٦۰۰ لە شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەدا بەكارهاتووەو دەوترێت هەمان مووشەكی داوە بە حزبوڵڵای لوبنانیش ، ماددەی تەقینەوە لە كڵاوەی مووشەكەكەدایەو كێشی كڵاوەكەی ۵۰۰ كیلۆگرامە، هاوكات دەتوانرێت كڵاوەی مووشەكەكە لە ئاسماندا جیابكرێتەوەو ئاڕاستە بكرێت بۆ شوێنێكی دیاریكراو بەمەبەستی پێكانی ئامانجەكەی.
لەو ڤیدیۆیەی ئێران بڵاویكردووەتەوەو مووشەكبارانەكەی بارەگاكانی دیموكرات خراوەتەڕوو، تەنها دوو مووشەك پیشاندەدات كە دەدرێت لە قەڵای دیموكرات لە كۆیە، دیارنییە ۵ مووشەكەكەی دیكە ئامانجەكەیان پێكاوە یان نا، لەبەرئەوەی ڤیدیۆكە پیشانی نادات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به هاوكاری لاهور جه‌نگی به‌رپرسی ده‌زگای دژه تیرۆری یه‌كێتی زیاتر له سێ هه‌فته‌یه ئاماده‌كاری بۆ موشه‌كبارانی قه‌ڵای دیموكرات ده‌كات ، هاوكارییه‌كانی ده‌زگای دژه تیرۆری یه‌كێتی به وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له ڕێگه‌ی GPS وه زانیاری ووردیان له‌سه‌ر قه‌ڵای دیموكرات داوه به سه‌كۆی موشه‌كی كۆماری ئیسلامی ئێران .
لاهور جه‌نگی به‌رپرسی ده‌زگای دژه تیرۆری یه‌كێتی جگه له گواستنه‌وه‌ی زانیاری نهێنی هه‌والگری بۆ سه‌كۆی موشه‌كی ئێران ،له رێگه‌ی كۆمپانیای ئاسیا سێڵیشه‌وه شوێنی سه‌ركرده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئاشكرا كردووه‌و دواتریش خزمه‌تگوزرای هێڵی ئاسیا سێلی لێ بڕیوون .
ڤیدیۆی مووشەكبارانەكەی ئێران بۆسەر قەڵای دیموكرات لە كۆیە