مسته‌فا چاوڕه‌ش, زۆینه‌ی سه‌ركرادیه‌تی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دواخستنی بانگه‌شه‌شی هه‌ڵبژاردنی دا, ئیستا پارتی دیموكراتی كوردستان سووره‌ له‌ سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كاتی دیاری كراوی خۆیدا, ئه‌مه‌ له‌ كاتێكد بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ه‌شێك له‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی داوای داوخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن, ئەندامێکی سەکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، نوێترین هەڵوێستی حزبەکەی سەبارەت بە بەڕێوەچوون و نەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند: ”ھەرچەندە بڕیار دراوە ٣٠\٩\٢٠١٨، ھەڵبژاردن بکرێت، بەڵام ئەمە بابەتێکە ھەموو لایەنەکان ھەر یەکە و بە میزاجی خۆی دەیھێنێت و دەیبات، ئێمەش لە کۆمیتەی سەرکردایەتی و ئەو کۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کردمان، گوتوومانە لەگەڵ ھەڵبژاردنین لە حاڵەتێک نەبێ ئەگەر لایەنەکانی دیکە پێیان باشبێت ھەڵبژاردن دوابخرێت، ئەوا ئێمە نابینە ئۆپۆزسیۆن، بۆیە ئەگەر کرا خێر عەلا خێر و ئەگەر نەکرا لەگەڵ ئەو خەڵکە“.
ئەو سەرکردەیەی یەکێتی، ئەوەشی خستە روو، کە ھەر کەسێک دەنگی زیاتر بەدەست بھێنێت یان کەمتر گرنگ ئەوەیە ھەڵبژاردن بە ھێمنی بەڕێوە ببچێت، بۆ ئەو بابەتەش دەبێ دابنیشن و ڕێککەوتن بکەن، ھەروەھا واز لەم کێشە و موزایەدەیە بھێنن.
لەبارەی بۆچوونی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی، لەسەر ئەنجامدان یان نەدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، مستەفا چاوڕەش، گوتیشی: ”نازانم لە خۆی بپرسن، بەڵام ئەگەر لاری هەبووایە دەیگوت مەیکەن، کۆسرەت ڕەسوڵ، لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی یەکێتیدا بەشدار بووە، ھەم وەک جێگری سکرتێر، ھەم سەرپەرشتی کۆبوونەوەکەشی کردووە، بڕیارەکانی سەرکردایەتیش بە کۆدەنگی بووە و کۆسرەت ڕەسوڵیش دەستی بۆ بەرز کردووەتەوە، بۆیە ئەگەر شتێکی لەلای خۆی ھەبێت لەسەر ھەڵبژاردن، من نازانم“.

Back to top button