عه‌بادی به ته‌نها مایه‌وه, مالیكی چووه پاڵ سه‌در و عامری
دوای ئه‌وه‌ی هاوپه‌مانێتی نێوان سائیرون و نه‌سر هه‌ڵوه‌شایه‌وه, له ئێستادا هه‌وڵی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌ك له نێوان سائیرو و فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا له ئارادایه, به پێی زانیاریه‌كان ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی چوونی خۆی بۆ پاڵ هاوپه‌یمانی سائیرون به سه‌ركردایه‌تی موقته‌دا سه‌در و فه‌تح به سه‌ركردایه‌تی هادی عامری راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی راده‌گه‌یه‌نین.
ره‌سول رازی، سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا به سایتی مه‌علومه‌ی راگه‌یاندووه، “ده‌وڵه‌تی یاسا كه به‌شێكه له فه‌تح، پشتگیری نزیكبوونه‌وه‌ش له سائیرون ده‌كات بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی”، گوتیشی، “خۆ كاندید نه‌كردنی نوری مالكی، سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، یه‌كه‌م هه‌نگاوه بۆ كۆتاییهێنان به ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوان مالیكی و سه‌در”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای عێراق به‌هۆی قه‌یرانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌سره نابێت جارێكی دیكه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران پێبدرێته‌وه، ده‌رگای لێكنزیكبوونه‌وه به‌ڕووی فه‌تح و سائیروندا كرده‌وه”، رونیشیكرده‌وه، “له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتودا گه‌وره‌ترین كوتله له‌نێوان سائیرون، حیكمه، فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا راده‌گه‌یه‌ندرێت”.
هه‌رچه‌نده پێشتر میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، كه هه‌ردوو له‌ته‌كه‌ی كوتله‌ی نه‌سریش به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی كاربه‌ڕێكه‌ری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌شداری له‌و هاوپه‌یمانێتییه “فه‌زای نیشتیمانی”ـدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له هاوپه‌یمانی سائیرون رایانگه‌یاندووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌هۆی رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی شاری به‌سره رێگه به عه‌بادی نادرێت ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران، بۆیه هه‌وڵێك له‌لایه‌ن نه‌سره‌وه به‌دی ده‌كرێت، كه له گه‌وره‌ترین كوتله بكشێته‌وه.