سۆران سێوكانی باسی فه‌یسبووك هه‌ژاندن و كچی جوان ده‌كات

خواكوڕك

ره‌خنه‌ گری ئیسلامی و چاودیری سیاسی سۆران سێوكانی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له‌باره‌ی پێشره‌ویه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌و بێده‌نگیه‌ی میدیاكانی سلێمانی ده‌ڵێت، خوا عەلیمە ئەگەر ئەو پێشڕەویانەی پێشمەرگە، شەرڤان وگەریلا بونایە، ئێستا فەیسبوک هەژێنرابوو’ بەوێنەی ساختە و کچی جوان.

سێوكانی كه‌ به‌ ره‌خنه‌گرێكی نێوه‌ندگیر و بێلایه‌ن له‌نێو گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، ماوه‌یه‌كه‌ به‌ نوسینه‌ ته‌نز ئامێزه‌كانی ره‌خنه‌ له‌ به‌شێك حیزب و ئاراسته‌ی سیاسی و میدیاكانیان ده‌گرێت.
ده‌قی نوسینه‌كه‌:

خوا عەلیمە
ئەگەر ئەو پێشڕەویانەی پێشمەرگە
شەرڤان وگەریلا بونایە
ئێستا فەیسبوک هەژێنرابوو’ بەوێنەی ساختە و کچی جوان
کە بۆ دیعایە ڕەسمیان گرتوە بەچەکەوە
بەڵام ئێستا دونیا کشوماتە

Back to top button